کازمی بۆ جووتیارەکانی سلێمانی: کێشەکەتان بۆ چارەسەر دەکەم

11-09-2020
نیشانەکردن مستەفا کازمی
A+ A-
لەکاتی گەیشتنی بۆ سلێمانی، بەشێک لە جووتیارانی سلێمانی پێشوازییان لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و داوای پارەی گەنمەکانیان لێکرد. سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پێی راگەیاندن کە کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکات.
 
یەکێک لەو جووتیارانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مستەفا کازمی بەلایاندا تێپەڕبووە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆلایان. هەوەها لەوکاتەشدا سەری یەکێک لە جووتیارەکان ماچ دەکات؛ هاوکات بە جووتیارەکانیش دەڵێت، هەرچەندە ئێستا عێراق رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە، "بەڵام کێشەکەتان بۆ چارەسەر دەکەم".
 
ئەو جووتیارە گوتیشی، کێشەی نەناردنی پارەی ئەوان لە سێ خاڵدا خۆی دەبینێتەوە کە بریتین لە "ململانێی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، ململانێی نێوان حیزبەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبچێتی بەغدا دژ بە کورد".

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی کە لە شوێنی گردبوونەوەی جووتیارەکان بوو، لە تەنیشت کازمییەوە بە ژنە جووتیارێکی گوت "[کازمی] دەڵێت رۆژی یەکشەممە کێشەکە چارەسەر دەکات".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە