زیاتر لە 100 هەزار کارمەند لەڕێگەی FIBیەوە مووچە وەردەگرن

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
FIB خزمەتگوزارییەکانی زیاتر دەکات
FIB خزمەتگوزارییەکانی زیاتر دەکات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێف ئای بی جگە لە هەژماری کەسی، دوو ئەپڵیکەیشنی دیکەی بەردەست کردووە. یەکێکیان تایبەتە بە دووکان و شوێنە بازرگانییەکان و ئەوی دیکەیان تایبەتە بە کۆمپانیا، فەرمانگە، دەزگا حکومی و ناحکومییەکان کە بیانەوێت مووچەی کارمەندەکانیان لە رێگەی FIB دابەش بکەن.

لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیەدا دوو گەنج دەبینن، هەردووکیان ناویان محەممەدە. هاوکار و هاوڕێی یەکدین و لە چێشتخانەیەک کاردەکەن. لەنێو جەرگەی سەرقاڵیدا بە نامەیەک ئاگادار کرانەوە کە مووچەیان هاتووەتە سەر هەژماری بانکییان. هەژمارەکەیان لە FIBیە و چوار مانگە لەو رێگەیەوە مووچە وەردەگرن. جگە لە مووچە، چێشتخانەکە هەژماری بزنسی FIB داناوە، ساڵێکە سەردانیکەرانی دەتوانن بەئەلیکترۆنی پارە بدەن.

محەممەد ئەدهەم، کارمەندی چێشتخانەیە و بە رووداوی گوت: "ئەگەر رۆژێک لێرەش نەبم و لە هەر شوێنێک بم، دەتوانم مووچەکەم بە رێگەی FIB وەربگرم".

پەیمانگەیەک لە هەولێر، بە کارمەند، مامۆستا و ستافی پەیمانگەکە ژمارەیان 100 کەس دەبێت و ساڵێکە مووچەکەیان بە FIB وەردەگرن.

حەمزە ئەحمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەیمانگەیەکی تایبەت بۆ کاروباری تۆمار دەڵێت: "یەک لە مامۆستاکان بۆ نموونە پێویستی بە کڕینی کارتێکی مۆبایل دەبێت، پێویست ناکات لە ماڵەوە سواری ئۆتۆمبێل بێت و بچێتە مارکێت کارتی مۆبایل بکڕێت، بەڵکو راستەوخۆ لەنێو مۆبایلەکەی دەتوانێت بیکڕێت، دوای چوار بۆ 5 مانگ، مامۆستاکان زۆر ئاسودەبوون لەگەڵ بەکارهێنانی ئێستا ئەوان بۆخۆیان پرۆسەکەیان زۆر پێباشە".

FIB جگە لە هەژماری کەسی، ئێستا دوو ئەپڵیکەیشنی دیکەی هەیە کە ئەوانیش FIBبزنس و FIB کۆپەرەیتن. FIB بزنس تایبەتە بە دووکان و  شوێنە بازرگانییەکان کە دەیانەوێت خزمەتگوزاریی پارەدان بۆ کڕیارەکانیان بەردەستبخەن، ئێستا لە FIB بزنس 12000 هەزار شوێنی بازرگانی بەشدارییان کردووە.

FIB کۆپەرەیت تایبەتە بە کۆمپانیا، فەرمانگە، دەزگا حکومی و ناحکومییەکان کە بیانەوێت مووچەی کارمەندەکانیان لە رێگەی FIB دابەش بکەن. زیاتر لە 100 هەزار کارمەندی شوێنە جیاوازەکان مووچە لە رێگەی FIBیەوە وەردەگرن.

ئیدریس ساڵح، بەڕێوەبەری بەشی بازرگانیی FIB لە عێراق گوتی: "ئێمە تاکە بانکین کە ئەم پۆرتاڵەمان فەراهەم کردووە کە خودی کۆمپانیاکە یان وەزارەت یان فەرمانگەی حکومی ئەوان لە رێگەی خۆیانەوە دەتوانن لە شوێنی خۆیان مووچەی کارمەندەکانیان بنێرن بێ ئەوەی پێویست بکات لیستی کارمەندەکانیان و پارەکە بێن لە بانکەوە مووچەیان بۆ بچێت. هەرکات لە رێگەی پۆرتاڵەکەوە مووچەکەیان نارد، راستەوخۆ بە چەند چرکەیەک دێتە سەر هەژماری کەسەکان".
 
FIB، بانکێکی فەرمییە لە عێراق و رۆژ بە رۆژ زیاتر لە گەشەسەندندایە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

یەکێتی بە دانانی پارێزگاری کەرکووک سێ هاوپەیمانێتییە عەرەبیەکەی پەرتەوازە کرد

دوای سێ کاژێر کۆبوونەوە، بەرەی تورکمانیی عێراق بڕیاریدا بەشداری لە ئیدارەی نوێی کەرکووک نەکات و ئەو 18 پۆستە رەتبکاتەوە کە بۆ پێکهاتەی تورکمان دیاریکراون.