رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیکردنی رێنماییەکانەوە 90 کۆمپانیای حەج و عومرەیان سزاداون و مۆڵەتیان پێنەدراوە گەشتی عومرە بکەن. بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەش دەڵێت: "سزاکان جیاوازن."
حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت: "ئه‌م ساڵ به‌هۆی سه‌رپێچیی رێنماییهكانەوە، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 90 كۆمپانیا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومرەوە راگیراون و مۆڵه‌تیان پێنه‌دراوه گه‌شتی عومره بكه‌ن، تاوه‌كو كێشه‌كانیان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه."
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری سه‌رجه‌م هاووڵاتییانیش دەکاتەوە: "له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و سه‌لامه‌تی و زیان پێنهگهیشتنیان، به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی عومره له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌دا نەکەن کە گرێبه‌ستیان بۆ گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران نه‌كردووه."
دا‌واشیان لێدەکات به مه‌به‌ستی دڵنیابوونه‌وه‌یان لەکاتی چوونیان به مافی خۆیانی بزانن كه داوای بینینی گرێبه‌ستی كاركردن له‌و كۆمپانیایانە بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان واژوویان كردووه.
نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "سزاکان جیاوازن و ئەو سزایانە ئەم ساڵ سەپێندراون، چونکە ئەو کۆمپانیایانە پێشێلکاریی رێنماییەکانیان کردووە."
گوتیشی: "لە داهاتوویه‌كی نزیكدا ناوی ئه‌و كۆمپانیایانه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه گرێبه‌ستیان لەگەڵ حەج و عومرە كردووه و هاووڵاتییان ده‌توانن به‌بێ كێشه له‌گه‌ڵیاندا گه‌شت بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره له ئه‌گه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك هه‌ڵناگرێت، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان كۆمپانیایه‌ك گه‌شتیان كردبێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومرهوە رێگه‌پێدانی نه‌بێت، یان راگیرابێت، یان بلۆك كرابێت یان كه‌سانێك بن كه به نایاسایی بیانه‌وێت وه‌كو ( ده‌ڵال) كاربكه‌ن."
حه‌ج و عومره جەخت لەوەش دەکاتەوە، لیژنهكانییان له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌روه‌ها له ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر بۆ عومره‌كارانی رێگەی وشكانی داناوە و چاودێری پرۆسه‌ی عومره ده‌كه‌ن له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردن له مافی هاووڵاتیان و رێگریكردن له هه‌ر سه‌رپێچییه‌ک.
لە راگەیێندراوەکەدا، حەج و عومرە داوا لە عومرەکاران دەکات، هه‌ر عومرهكارێك له گه‌شته‌كانیدا كه‌مته‌رخه‌می له خزمه‌تكردنیان به‌دیكرد له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێك یان كۆمپانیایه‌ك، ده‌توانێت له به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره سكاڵا تۆمار بكات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ