رووداو دیجیتاڵ
عەبدوڵڵا میروەیس، دەچێتە شوێنەکەی رێبوار تەها و دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
رۆژی یەکشەممە 11-08-2024 عەلی قەڵایی، لێپرسراوی سەنتەری هەڵبژاردنی کەرکووک - حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەر کاتێک رێبوار تەها وەکو پارێزگاری کەرکووک لەلایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە مەرسومی کۆماریی بۆ دەرچوو، عەبدوڵڵا میروەیس لە شوێنی ئەو دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک.
عەلی قەڵایی گوتی، عەبدوڵڵا میروەیس، لێپرسراوی ناوەندی کەرکووکی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتییە، دەرچووی کۆلیژی کشتوکاڵە و فەرمانبەری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە چەمچەماڵ.
یەکێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پێنج کورسیی بەدەستهێنا. عەبدوڵڵا میروەیس حەسەن وەلی شێخانی لە هەڵبژاردنەکەدا بە چوار هەزار و 789 دەنگ، شەشەم دەنگی لیستی "کەرکووک هێز و ئیردەمانە"ی بەدەستهێنا، کە لە هاوپەیمانیی یەکێتی و حیزبی شیوعی کوردستان پێکهاتبوو، ناوبراو لە لیستەکەدا ژمارە 9 بوو.
رێبوار تەها مستەفا ئەحمەد شێخانی، کە شەوی رابردوو بە پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا، 29 هەزار و 861 دەنگی هێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ