نزیکەی 200 منداڵی ئۆتیزم لە هەڵەبجە هەن و تەنیا دوو سەنتەر لە شارەکەدا هەیە

11-08-2023
سازگار سەڵاح
سەنتەرێکی تووشبووانی ئۆتیزم لە هەڵەبجە
سەنتەرێکی تووشبووانی ئۆتیزم لە هەڵەبجە
نیشانەکردن ئۆتیزم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەنتەری پەروەردەی پێشوەخت لە هەڵەبجە 16 ساڵە راهێنان بە منداڵانی نڤیشكان و ئۆتيزم دەکات. بۆ هەموو ئەو منداڵانەی لەو سەنتەرە راهێنان دەکەن، تەنیا پێنج راهێنەر هەن. لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تەنیا دوو سەنتەری تایبەت هەن کە هەردووکیان لەلایەن خێرخوازانەوە دروستکراون. 
 
سۆزان محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری پەروەردەی پێشوەختەی هەڵەبجە دەڵێت، "من بۆخۆم لەم سەنتەرە لە 2007ـەوە کار دەکەم و تائێستا ئەم ستافەين و زيادمان نەکردووە. 5 مامۆستامان هەيە کار دەکات لەگەڵ منداڵی خاوەن پێداويستیی تايبەت و ئۆتيزم کە ئەو ژمارەیە بۆ منداڵی ئۆتيزم زۆر کەمە، مامۆستامان هەبووە 10 منداڵی ئۆتيزمی هەبووە، لەبەر نەبوونی زۆرجار گلەیيمان لێدەکەن کە نابێت تەمەنی گەورە وەرگرين، بەڵام ئێمە تاکە سەنتەرين چی بکەين."
 
ئەو سەنتەرە بەشێکە لە بەڕێوەبەرايەتیی پەروەردەی هەڵەبجە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەڕووی داراييەوە وەکو قوتابخانەکان هەژمار نەکراوە.
 
سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروردەی هەڵەبجە گوتی، "سەنتەری پێشوەختەی منداڵانی خاوەن پێداويستیی تايبەت نەک ئێمە هاوکارييان بکەين، ئەوان بەشێکن لە ميلاکی بەڕێوەبەرايەتیی پەروەردەمان، دەبێت وەکو ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆڤی هاوکاريان بين، رايان بێنين و بەدەم کێشەکانيانەوە بين، ئەمان منداڵی ئەم شارەن."
 
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، نزیکەی 200 منداڵی ئۆتیزم لە هەڵەبجە هەن. تائێستا تەنیا دوو سەنتەری تایبەت هەن کە هەردووکیان لەلایەن خێرخوازانەوە دروستکراون و یەکێکیان سەر بە میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە، بەڵام هەردووکیان کێشەی کەمیی راهێنەر و مامۆستای تایبەتیان هەیە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە وڵاتانی زلهێز دەکات مافی کورد لە سووریا بپارێزرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ماوەی هەفتەیەکدا لەگەڵ وەزیرانی بەرگریی ئەڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و سەرۆک ئەرکانی بەریتانیا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق و سووریا کۆبووەوە.