یەکەمین کێڵگەی گەشتوکاڵ لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

12-08-2023
سازگار سەڵاح
کێڵگەی گەشتوکاڵ لە هەڵەبجە.
کێڵگەی گەشتوکاڵ لە هەڵەبجە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

يەکەمين کێلگەی کشتووکاڵی و گەشتیاری یاخود گەشتوکاڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە هەڵەبجە کراوەتەوە و خەڵک لە هەموو ناوچەکانی کوردستانەوە سەردانی دەکەن. 
 
یەكێک لەو خێزانانەی سەردانی کێڵگەکەیان کردووە، یەکەمجارە لە دەربەندیخانەوە هاتوون و بە دەستی خۆیان ئەو بەروبوومەی دڵخوازی خۆیانە، دەچننەوە. 
 
رامیار عەلی، سەردانیکارێکە و دەڵێت، "ئەمڕۆ حەزمان کرد بێين بۆ ئەم جێگەيە و بەرووبومەکان بە فرێشی لێدەکەينەوە. هەموو شتێکی تێدايە؛ باينجان، خەيار، کولەکە. شتەکانمان بەدڵبوون. ئەم کیسە گەورەیەم کڕيوە. بەنیازم هەموو هەفتەيەک بێم. هەرچەندە شوێنەکە دووربوو، بەڵام خۆشە." 
 
ئەو شوێنە بەتەنیا کێڵگە نییە، بەڵکو بووەتە جێی سەرنجی گەشتياران، لە نانخواردنەوە تا شوێنی پشووی هەیە. بەشێک لە هاوونيشتمانيان بۆبينينی شوێنەکە سەردانی دەکەن. 
 
لاڤە بارزان یەکێکە لەو هاونیشتمانیانە و دەڵێت، "کەش گۆڕينەکە هەموويەتی و شوێنەکە شوێنێکی گەشتياریی زۆر خۆشە و پێوويستە هەموو کەسێک ئەم شوێنە ببينێت. لێرە مێشکت ئارام دەبێتەوە دەبێت. هەفتانە رۆژێک دابنێيت بۆ کەش گۆڕينی خۆت و ماڵ و مناڵ، باشە." 
 
پرۆژەکە هەندێکجار پێی دەگوترێت گەشتوکاڵ کە لە ئەگری تۆریزمی ئینگلیزییەوە وەرگیراوە. لەوێ دەرفەت رەخساوە بۆ ئەوەی بەرهەمە خۆماڵییەکانیش ساخبکرێنەوە. خاوەنی پڕۆژەکە نۆ ساڵە بەردەوام کاری کردووە تا کێلگەکە بەم رۆژە بگات، بەڵام ئەمە کۆتایی رێگە نییە و چاوی لە هاوکاریی زیاترە. 
 
حاميد ئيسماعيل، خاوەنی کێڵگەی کوردستانە و باس لەوە دەکات، "جووتياران بەگشتی لە ئاستەنگییەکی زۆردان، چونکە بەروبوومەکانمان لە بازاڕدا پارە ناکات، يەکەم بيرۆکەی ئێمە ئەوەبوو کە بەروبوومەکانمان ساخ بکەينەوە.  لەم سەکۆی ئێوەوە بە برا جووتيارەکان دەڵێين کە هەرکەسێک پێويستی بە بيرۆکەی ئێمە بێت، بەبێ بەرامبەر لە خزمەتيانداين." 
 
کێلگەی کوردستان خاوەنی 105 بەرهەمی خۆماڵييە و 30 کرێکار لە نێو کێڵگەکە کاردەکەن. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵەکان دوای لەدایکبوونیان لەلایەن دایکەکانیانەوە جێدەهێڵدرێن.

دوو منداڵ لەلایەن دایکەکانیان لە نەخۆشخانەیەکی کەرکووک جێدەهێڵدرێن

دوو منداڵ لەدوای لەدایکبوونیان لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکووک، لەلایەن دایکەکانیان جێدەهێڵدرێن و کارمەندانی تەندروستی کاری بەخێوکردنیان لەئەستۆ گرتووە.