لە پارکێکی قەڵادزێ یارییەکی منداڵان دەکەوێت و 12 کەس بریندار دەبن

11-08-2022
راوچی حەسەن @Rawchihasan
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ: 14 کەس هاتوونەتە نەخۆشخانە، 12 کەسیان برینداربوون و دووانەکەی دیکەش ئازاریان بەرکەوتووە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ: 14 کەس هاتوونەتە نەخۆشخانە، 12 کەسیان برینداربوون و دووانەکەی دیکەش ئازاریان بەرکەوتووە
نیشانەکردن قەڵادزێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شەوی پێنجشەممە لە پارکی دەروازەی قەڵادزێ یارییەکی منداڵان دەکەوێت و بەهۆیەوە چەند منداڵ و گەنجێک بریندار دەبن. بەڕێوەبەری تەندروستیی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، "14 کەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانە، چارەسەری برینەکانیان کراوە و بەشێکیان نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە."
 
ئەو شوێنەی رووداوەکەی تێدا روویداوە پارکی دەروازەیە و دەکەوێتە سەرەتای قەڵادزێ. دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری تەندروستیی راپەرین بە رووداوی راگەیاند "14 کەس برینداربوون، هەموویان چارەسەری برینەکانیان کراوە. دوو منداڵ شکاویان هەیە لەژێر چاودێریدان."
 
دکتۆر ئازاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "14 کەس هاتوونەتە نەخۆشخانە، 12 کەسیان برینداربوون و دووانەکەی دیکەش ئازاریان بەرکەوتووە، بەڵام هیچ شکاوی و برینێکیان لەسەر جەستە نییە."
 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ دەشڵێت، دۆخی تەندروستیی بریندارەکان جێگیرە " تەنیا چوار کەسیان شکاویان هەیە و لە نەخۆشخانە ماون. شکاوییەکەشیان لە قاچیانە."
 
سەبارەت بە تەمەنی ئەوانەی برینداربوون و هێنراونەتە نەخۆشخانە، دکتۆر دیار گوتی، تەمەنیان لەنێوان هەشت بۆ 23 ساڵدایە. 
 
شاخەوان نەجات، بەڕێوەبەری یارییەکانی ئارۆ لە پارکی دەروازەی قەڵازێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " دووانیان قاچیان شکاوە و یەکێکیشیان گەنجێکە ددانی شکاوە کە تەمەنی 20 بۆ 25 ساڵە، ئەوانی دیکە برینەکانیان سووکە و چارەسەریان وەرگرتووە."
 
بەڕێوەبەری یارییەکانی ئارۆ لە پارکی دەروازەی قەڵازێ لەبارەی هۆکاری کەوتنی ئەو یارییە کە "بە کەشتی نوح" ناسراوە دەڵێت، "جارێ دیارنییە کە بۆچی یارییەکە کەوتووە، بەڵام کامێرای چاودێریی لێیە و دواتر کامێراکان لێدەدەینەوە و هۆکارەکەی دەزانن."
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی راپەڕین راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بە برینداربوونی 14 کەس دەکات و دەڵێت " لە ئەنجامی کەوتنی یارییەکی منداڵان لە پارکی دەروازە 14 بریندار گەیێندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ و کاری پێویستیان بۆ کرا. تەندروستیی سەرجەم بریندارەکان باشە."
 
هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین راگەیێندراوێکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "پاش ئەوەی وەکو هەموو شەوانێکی هەینی، ژمارەیەک هاووڵاتی کە زۆربەیان منداڵن سواری کەشتی نوح لە پارکی دەروازەی قەڵادزێ بوون کەشتیەکە تێکشکاوە و بریندار هەن."
 
پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت "سەرجەم بریندارەکان رەگەزیان نێرە و باری تەندروستی سەرجەمیشیان جێگیره، بۆ هەمان مەبەست مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ  رووداوەکە کراوەتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.