لە هەولێر نۆ پاڵاوگەی نایاسایی داخران

11-08-2021
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن پاڵاوگەی نایاسایی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئابی 2021، لە هەڵمەتێکی هاوبەشی قایمقامیەتی هەولێر و تیمی بەدواداچوون و چاودێریی پیشەسازیی فەرمانگەكەیان لە دەستەی ژینگە، نۆ پاڵاوگەی نایاسایی داخران.
 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پاڵاوگە نایاساییەکان کەوتبوونە گوندی دووسەرە لە ناحیەی شەمامك لەسەر رێگەی مەخموور.
 
دەستەی ژینگە ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەم پاڵاوگانە (گازوایل بە تێزاب) بەرھەم دەھێنن و دەبێتە ھۆی پیسبوونی ژینگە و پێشێلكردنی یاسا و رێنوێنییەكانی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، ئەو ھەڵمەتە درێژە دەكێشێت و دەبێت گشت پاڵاوگەكان دابخرێن، پاڵاوگەی ستاندارد دروستبكرێن و رەچاوی تەندروستیی گشتی بكرێت".
 
قایمقامی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو پاڵاوگانە دەبێت بۆ هەمیشە دابخرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.