رووداو – رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
نۆیەمین پاڵەوانیێتی مەلەوانی لە (ئاوی ئازاد) لەسەر ئاستی ئێران لە دەریاچەی زرێباری مەریوان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە پاڵەوانیێتییەکەدا 60 مەلەوان لە 11 پارێزگای ئێرانەوە بۆ بەدەستهێنانی پلەی یه‌كه‌م لە ئاوە ئازادەکانی ئێران، لە دوو گرووپی تەمەنیی گەنجان و گەورەساڵاندا مەودایەکی پێنج کیلۆمەتری مەلەیان کرد.