لە ئامەد سێ منداڵ کەوتنە نێو رووباری دیجلە و بێسەروشوێنن

11-06-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن ئامەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان سێ منداڵ دوای ئەوەی چوونەتە نێو رووباری دیجلەوە، بێسەروشوێن بوون و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە. 
 
سێ منداڵەکە رۆژی شەممە 10ـی حوزەیرانی 2023 لە گوندی کارپوزلووی سەر بە شارۆچکەی سووری ئامەد کەوتوونەتە نێو ئاوەکە و تائێستا بێسەروشوێنن. دەگوترێت سێ منداڵەکە بۆ مەلەکردن چوونەتە نیو رووبارەکە. 
 
لە مزگەوتی گوندەکەیان لە رێگەی بڵندگۆوە داوا لە دانیشتووانی گوندەکە کراوە بە هانای منداڵەکانەوە بچن. دوای ئەوەی دانیشتووانی گوندەکە نەیانتوانی منداڵەکان بدۆزنەوە، پەیوەندی بە تیمەکانی گەڕان و بەدواداچوون کرا و چوونە شوێنی رووداوەکە.
 
تیمەکان و خەڵکێکی زۆر لە گوندەکانی دەوروبەر سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی ئەو سێ منداڵە، بەڵام تائێستا سۆراخیان نییە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێگای نێوان کۆیە - هەولێر.

سەدان هاونیشتمانی لە رێگەوبانەکانی باشووری کوردستان بەهۆی بەفرەوە گیریان خواردووە

بەهۆی شەپۆلێکی بەفربارینەوە، ئاستەنگیی هاتووچۆ لە زۆربەی رێگە سەرەکییەکانی نێوان شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دروست بووە و چەندین رێگەی سەرەکی داخراون. بە سەدان هاونیشتمانی، کە ژن و منداڵیان لەگەڵدایە، لەنێو ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.