لە دهۆک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئاسانسوارێک دوو کرێکار بریندار بوون


رووداو دیجیتاڵ

لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سەنتەری شاری دهۆک لە کاتی کارکردندا، ئاسانسوارێک (ئەسکەلە) کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە دوو کرێکار بریندار بوون.
 
رووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 11-06-2023، بووە. د. عەبدوڵڵا ئیحسان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک بە رووداوی گوت، دۆخی تەندروستیی هەردوو بریندارەکە جێگیرە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە. 
 
ئەو دوو کرێکارەی کە بریندار بوون، دانیشتووی سەنتەری شاری دهۆکن. ئاسانسوارەکە لە قاتی حەوتەمەوە لەکار کەوتووە و کەوتووەتە خوارەوە.