شارەوانیی کەرکووک: خۆڵ و خاشاک لە سەوزایی زیاترە

11-06-2021
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
دیمەنی سەوزایی و زبڵ و خاشاک لە کەرکووک. وێنەکان: رووداو
دیمەنی سەوزایی و زبڵ و خاشاک لە کەرکووک. وێنەکان: رووداو
نیشانەکردن کەرکووک زبڵ و خاشاک
A+ A-
 
رووداو - کەرکووک

کەرکووک دووەم گەورەترین پارێزگای بەرهەمهێنەری نەوتە لە عێراق، کەچی رێژەی سەوزایی تێیدا 5% تێپەڕناکات، داتاکانی بەشی باخچەکانی شارەوانیی کەرکووک دەریدەخەن لە سەنتەری پارێزگاکە رێژەکە نزیکەی 2%ە. ئەو سەوزاییەی شاری کەرکووک هی 184 باخچە و 852 داری باخچەی نێو شەقامەكانە.
 
کەریم ئەحمەد، باخەوان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "خەڵک هاوکاریمان ناکەن، لە بڕی پاککردنەوەی باخچەکان خۆڵ و خاشاکی خۆشیان دەهێنن و لەنێو باخەکان فڕێی دەدەن، ئێمەش باخەوانمان کەمە، من دوو باخچەم لەسەرە و فریاناکەوم و باخچەکان وشک دەکات، دار خزمەتی دەوێت، تاوەکو بەیانی دار بڕوێنە، خزمەتی نەکەیت وشکدەبێت و سوودی نییە".
 
جگە لە تەرخاننەکردنی پارە بۆ پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی کەرکووک، ژمارەی باخەوانەکانیش لە 600 باخەوانەوە بۆ 46 باخەوان کەمکراونەتەوە. بەشێک لە باخچەکانی کەرکووک بەهۆی نەبوونی باخەوان داخراون و مەترسیی وشکبوونیان لەسەرە.
 
بەهۆی بێ  پارەیی و نەبوونی بودجە، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی کەرکووک هۆشداری لە نەمانی ئەو کەمە سەوزاییەش دەدات کە لە پارێزگاکەدایە.
 
نەوزاد سەباح بەرپردی بەشی باخچەکان دەڵێت’’ 
بەپێی پێوەری جیهانی دەبێ رێژەی سەوزایی لە سەتا 15 کەمتر نەبێ ، ئەم کەمی سەوزاییەی کەرکووک بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئەمە وەکو بەشی باخچەکانی کەرکووک کەمی باخوان و کرێکار و بوجەمان هەیە ، ئێمە ئێستا لە مانگی شەشین و دەبێ ئێستا خزمەتی ئەو باخ و دارانە بکەین بەڵام لەبەر ئەو کەم و کوڕیانە نەمانتوانیوە هیچ بکەین و کاریگەری کردۆتە سەر ناوچە سەوزاییەکان و بەم پێوەرەی ئێستا بڕوات سەوزایی بەرەو نەمان دەڕوات
 
شارەوانی کەرکووک کە سەوزیی و خاوێن راگرتنی شارەکەی لە ئەستۆیە، بەهۆی نەبوونی بودجە وەک بینەرێک، گواهی زاڵبوونی زبڵ و خاشاک بەسەر سەوزایی کەرکووکدا دەدات.
 
فەرەیدوون زەنگەنە، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەرکووک ئاماژەی بەوە کرد "تاوەکو ئێستا یەک دینار بۆ بابەتی سەوزایی تەرخان نەکراوە، ئەوەی کە تاوەکو ئێستا کراوە ئەو 46 کارمەندە خۆیان کردوویانە، کەمکردنەوە لە بوجەی پاککردنەوە کراوە کە لە ملیارێک و دوو سەد ملیۆن دینارەوە کراوە بە دوو سەد ملیۆن دینار، رۆژانە خۆڵ و خاشاک زیاد دەکات و دەتوانم بڵێم بەداخەوە خۆڵ و خاشاک لە سەوزایی زیاترە".
 
باوەگوڕگوڕ، هاڤانە، بای حەسەن، خەبازە و جەمبوور ناسراوترین کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکن، کە رۆژانە زیاتر لە 650 هەزار بەرمیل نەوت تێیاندا بەرهەم دەهێندرێت. بەپێی وەزارەتی نەوت، داهاتی مانگی رابردووی فرۆشی نەوتی کەرکووک 199 ملیۆن دۆلار بووە. لەکاتێکدا شارەوانیی کەرکووک بۆ سەرجەم پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، سەوزایی و کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک، مانگانە تەنیا 200 ملیۆن دیناری بۆ تەرخاندەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، 790 قوتابخانەکەی کردەوە.

سوودانی 790 قوتابخانەی کردەوە کە لە رێککەوتنێکدا لەگەڵ چین دروستکراون

ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمەکەدا گوتی، دابەشکردن و دروستکردنی ئەو قوتابخانانە لەسەر بنەمای چڕیی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک، دوو دەوامی و سێ دەوامیی قوتابخانە، هەروەها بوونی قوتابخانەی خراپ بووە.