رووداو- سلێمانی
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی "بەهۆی بوونی پاشەڕۆی جرج و مشک" کارگەیەکی شیرینی لە سلێمانی دادەخەن. هەروەها به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه، بڕێك ماده‌ی پاككه‌ره‌وه له‌نێوده‌به‌ن.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 2019.6.11 لیژنه‌ی 3ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان سەردانی کارگەی شیرینی (یەڵدا)ی لە شه‌قامی مه‌وله‌وی كرد، ده‌ركه‌وت کارگەکە پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به گشتی و تەندروستی به‌تایبه‌ت نه‌بووه.
گۆران قادر دەڵێت، جگەلەوەی مۆڵەتی تەندروستی کارگەکە به‌سه‌رچووە، هەروەها "له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، له‌ناو ئه‌و كاكڵه گوێزه و كونجییهی له‌كاتی ئاماده‌كردنی شیرینییهكاندا به‌كاریده‌هێنێت بڕێكی زۆر پاشەڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (مشک و جرج)ی تێدابووه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كارگه‌كه كاریان كردوه گرنگیان به پاكڕاگرتنی شوێنه‌كه نه‌داوه".
گۆران قادر ئاماژەی بەوەشکرد، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی كارگه‌ی شیرینی یه‌ڵدا داده‌خرێت و ته‌واوی ئه‌و مادده خۆراكییانه‌ی ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنهکەیانەوە له‌نێوده‌برێت و خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ش رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
هەر ئەمڕۆ دوای سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دووكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی جۆراوجۆردا گیراوه كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی
ماوه‌كه‌یانه‌وه خراپبوون و شیاوی به‌كارهێنان نین.
بەپێی راپۆرتی لیژنەکان، 200 پارچه شامپۆ، زاهی قاپ شتن، سابوون و فاستی پاککردنەوە لەنێوبراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ