مەسروور بارزانی: هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی فراكسیۆنێكی گه‌وره بەردەوامن
رووداو - هەولێر
مەسروور بارزانی رایدەگەیێنێ، لایه‌نه‌كان لە هەوڵدان بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتوو. دەشڵێت: "ئه‌جێندای حكومه‌تمان بەلاوە گرنگه نه‌ك ئەو کەسەی دەبێتە سه‌رۆكوه‌زیران".
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، دوا پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق و كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه ناڕازییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن تاوتوێكراون، تیشكیش خراوەتە سه‌ر هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی فراكسیۆنێكی گه‌وره بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان.
مه‌سروور بارزانی کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان کردووە و رایگه‌یاندووە: "هه‌وڵی لایه‌نه‌كان بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی و رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتوو به‌رده‌وامه، بۆئه‌وه‌ی له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق به ئاراسته‌ی به‌دیهاتن و دابینكردنی خواسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی كارا و چالاكی هه‌بێت".
هه‌روه‌ها جەختی له بایه‌خی پره‌نسیپه‌كانی هاوبه‌شی راسته‌قینه و ته‌وافوق و هاوسه‌نگی كردووەتەوە و رایگه‌یاندووە، بۆ ئێمه ئه‌جێندای حكومه‌تی داهاتوو گرنگه نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وه‌رده‌گرێت.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی گومانه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كراوە، وێڕای دووپاتكردنه‌وه له میكانیزمی قانوونی ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه، هاوكات بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان به زه‌وتكردنی مافی ده‌نگدان و نادادپه‌روه‌رانه وه‌سفكراوە.
له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كردووەتەوە و به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به به‌رژه‌وه‌ندی زانیوە.