رووداو دیجیتاڵ
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.
لەو سەردانەدا بڕیارە سەرۆککۆماری عێراق بە جیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە.
هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بە رووداوی راگەیاندبوو، لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، لەتیف رەشید بەشداری لە کۆنفرانسێکی ژینگەیی دەکات و گوتارێک لەبارەی ژینگە و ئاوی عێراق پێشکێش دەکات.
رۆژانی شەممە و یەکشەممە لە زانکۆی کوردستان و هۆتێل رۆتانا، کۆنفرانسی وشکەساڵی و کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر سیاسەت، ئابووری و دیمۆگرافیای عێراق بەڕێوەدەچێت، رووداو سپۆنسەری میدیایی دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ