لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی دەربەندیخان-سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا

11-05-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی دەربەندیخان-سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 11-05-2023، جاسم عەلی خان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە لەنێوان دوو ئوتۆمبێلی جۆری مازدا و تۆیۆتا هایلۆكسدا رووداوە، ئوتۆمبێلی تۆیۆتا هایلۆكس لە دەربەندیخان بەرەو سلێمانی رۆشتووە و مازداکە لە سلێمانییەوە بەرەو دەربەندیخان هاتووە و لە نزیکی گوندی چنارە تووشی ئەو رووداوە بوون. 
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ بووە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش بریندارن، چوار لە بریندارەکان لەنێو ئۆمبێلی جۆری توێۆتا بوون و یەکێکی دیکە لەوانەی بریندارە لەگەڵ ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە لە نێو مازداکەدا بوون.
 
ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە پیاون. بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان لەبارەی تەندروستیی بریندارەکان گوتی، پیاو و ئافرەتن، بەشێکیان بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە رەوانەی تەندروستیی سلێمانی کراون. 
 
دوای زیاتر لە شەش ساڵ تاوەکو ئێستا کارکردن لە رێگەی کەلار-سلێمانی بەهۆی نەبوونی بودجەوە تەواو نەبووە، ئێستا کۆمپانیای جێبەجێکار بەهۆی خەرجنەکردنی پارە کارەکانی پڕۆژەکەی راگرتووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە