کچێکی 11 ساڵان لە قەزای پشدەر لەلایەن 'باوەژنیەوە' دەخرێتە ئاوی زێی بچووک و دەخنکێت

11-05-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
دیمەنی کاتی دەرهێنانی تەرمی کچە 11 ساڵەکە
دیمەنی کاتی دەرهێنانی تەرمی کچە 11 ساڵەکە
A+ A-
 
رووداو - پشدەر

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 10-05-2023 ئاسیای تەمەن 11 ساڵ لەلایەن "باوەژنی و خوشکێکی باوەژنی" خراوەتە زێی بچووکەوە لە قەزای پشدەر و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە و دەرهێندرایەوە.
 
جەبار ئادەم، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی پشدەر دەڵێت، "ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، بەشی پۆلیسی دارستانی پشدەر، تیمەکەمان توانییان تەرمەکە بدۆزنەوە و ئێستا لە پزیشکی دادی قەڵادزێیە. ئاسیا دانیشتووی شاری هەولێرە، رۆژی رووداوەکە بە سەردان چووەتە ماڵی باوکی باوەژنەکەی لە قەڵادزێ."
 
ئاسیای تەمەن 11 ساڵ دوای 11 کاژێر لە کەوتنە نێو ئاوی زێی بچووک لە سنووری پشدەر و گەڕان بەدوایدا، تەرمەکەی دەرهێندرایەوە.
 
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پولیسی راپەرین لەسەر رووداوەکە دەڵێت، "خوشکێکی باوەژنی ئاسیا کە تەمەنی 15 ساڵە و دانیشتووی قەڵادزێیە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیر کراوە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بە تاوانەکەدا ناوە و گوتوویەتی: بە قسەی خوشکە تەمەن 39 ساڵانەکەی، کە دەکاتە باوەژنی ئاسیا، لە چەمی خاس خستوویەتیە نێو ئاوەکەوە و خنکاوە."
 
عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین ئاماژەی بەوە کرد، "لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی 115وە ئاگادار کراینەوە لە بوونی رووداوێکی خنکان لەسەر زێی بچووک، کە کچێکی تەمەن 11 ساڵی دانیشتووی شاری هەولێر دیارنەماوە و دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە بۆ دۆزینەوەی."
 
ئاسیا لە تەمەنی شەش مانگیدا لەلایەن ئەشرەف هەڵگیراوەتەوە و بەپێی یاسا کردوویەتی بە کچی خۆی، کاتێک ئاسیا دەبێتە هەشت ساڵ، باوکی لەگەڵ باوەژنەکەی ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.