گەشتێک بەنێو یادگەی نیشتمانیی بارزانیدا

11-05-2023
نیشانەکردن یادگەی نیشتمانیی بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یادگەی نیشتمانیی بارزانی دامەزراوەیەکی کولتووریی هەرێمی کوردستانە، کە بۆ یادکردنەوەی گیانی مستەفا بارزانی، سمبوولی جوڵانەوەی بەرخودانی كوردان و بەپێی دیدگای ئەو بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو بنیاتنراوە و ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەیان شاندی بیانی کرایەوە.
 
یادگەی نیشتمانیی بارزانی، ئامانجی هۆشیارکردنەوەی هەموو لایەکە سەبارەت بەوەی کۆمەڵگەی کوردستان بە چیدا رۆشتووە و چۆن گەیشتووەتە ئەم رۆژەی ئێستای، هەروەها بەبیرهێنانەوەیەکە بۆ نەوەکانی کوردستان سەبارەت بەوەی بابوپیرانیان چۆن بە ناخۆشی و ئازاردا تێپەڕیون بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ئەوان.
 
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی ئەوەیە؛ گۆڕەپانێکی گەورەی هەیە بۆ سازکردنی بۆنەی کولتووری، ئەم گۆڕەپانە بەپێی ماڵپەڕی یادگەکە "کەشوهەوایەکی زۆر هێمن و ئاسوودەی هەیە، کە جوانی سرووشتی ناوچەکە دەردەخات". 
 
جگە لەوانە، یادگەکە لە رێگەی مۆزەخانەکەیەوە سەردانیکەرانی بەرەو گەشتێکی روون بەنێو رابردوودا دەبات و زۆر چیرۆک بۆ سەردانکەرانی روون دەکاتەوە.
 
ژوورێکی شانۆیی لە یادگەی نیشتمانیی بارزانیدا هەیە، کە لە رێگەی فیلمی دۆکیومێنتاریی کورتەوە، پوختەیەکی مێژوویی بارزان پیشان دەدات، هەروەها گەلەریەک لە مۆزەخانەکەدا هەیە کە کاری نیگارکێشە بەناوبانگەکانی ناوچەکە نمایش دەکات.
 
یادگەی نیشتمانیی بارزانی (BNM) هۆڵێکی کۆبوونەوەش لەخۆدەگرێت و چەندین ژووری سیمیناری بۆ هەموو جۆرێکی کۆنفرانس و سیمیناری هەیە، یەکێک لە ئامانجەکانیشی ئەوەیە ژمارەیەکی زۆر سەرچاوە بۆ لێکۆلینڤانان و خوێنەران دابینبکات.
 
(BNM) هەروەها کتێبخانەیەکی هەیە کە ژمارەیەکی بەرچاو کتێب و دۆکیۆمێنت لەخۆدەگرێت. بۆ ئەوانەش کە ناتوانن سەردانی کتێبخانەکە بکەن و زیاتر لە رێگەی تەکنەلۆژیا کاردەکەن، کتێبخانەیەکی ئەلیکترۆنی بەردەستە.

 

ژوورێک لە شێوەی ئەشکەوت لەنێو یادگەی نیشتمانیی بارزانی دروستکراوە و وەکو ئەو ئەشکەوتە دیزاین کراوە، کە مستەفا بارزانی ماوەیەکی بەرچاوی ژیانی تێدا بەسەر بردووە.  
 
مۆزەخانەکە، کە لە خوارەوەی ئەم هەواڵە خوێنەر دەتوانێت لەڕێگەی ڤێرچووەڵ بەشێوەی 3D گەشتێکی بەنێودا بکات، بەپێی ماڵپەڕی یادگەی نیشتمانیی بارزانی "بە وردەکارییەکی زۆرەوە دیزاین کراوە بۆ رەنگدانەوەی شاخ و ئەشکەوتەکان کە چەندین ساڵ وەکو قەڵخانێک نەتەوەی کوردیان پاراستووە".

 

کلیک بکە بۆ گەشتێکی ڤێرچووەڵی سێ رەهەندی (3D) بەنێو مۆزەخانەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی:

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.