لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی نۆ هەزار گەنج لە ئیدارەی راپەڕین کۆچیانکردووە

11-05-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی نۆ هەزار گەنج لە ئیدارەی راپەڕین کۆچیانکردووە
لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی نۆ هەزار گەنج لە ئیدارەی راپەڕین کۆچیانکردووە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ساڵی رابردوو نزیکەی نۆ هەزار گەنج لە ئیدارەی راپەڕینەوە بەرەو ئەوروپا کۆچیانکردووە، 41 کەس لە ئاودا خنکاون و تەنیا تەرمی نۆ کەسیان دۆزراونەتەوە، کەچی بۆ ئەمساڵ ژمارەیێکی زیاتر لە گەنجان نیازیان بە کۆچکردن هەیە.
 
هەڵوێست قادری تەمەن 32 ساڵ، خێزاندارە و دوو منداڵیشی هەیە، ئەو فەرمانبەری گرێبەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی رانیەیە و مووچەی مانگانەشی 450 هەزار دینارە، ئەگەرچی پارەی رێگەی ئەوروپای نییە، بەڵام ئامادەکاریی کردووە قاچاخچییەکان بە قەرز و بەنێو رووباری ئیجەدا بیبەنە ئەوروپا.
 
هەڵوێست قادر بە رووداوی گوت، "تەواوی ئامادەکاریم کردووە، ڤیزای تورکیام وەرگرتووە، شوکر قاچاخچییەکان بەڵێنیان داوە ئەمساڵ کەفیلێکت هەبێ بە قەرز دەتبەن، من لێرە مووچەکەم بەشی چی بکات؟ دایبی بکڕم، شیر بکڕم، دەڕۆم باشترە."
 
بەپێی ئاماری پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا، ساڵی 2021 هەشت هەزار و 803 کەس لە ئیدارەی راپەڕین بەرەو ئەوروپا کۆچیانکردووە، 90٪یان گەیشتوون و 41 کەسیشیان لە رێگەدا بوونەتە قوربانی.
 
بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرەگەڕاوەکانی ئەوروپا دەڵێت، "بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی ئێمە، ئەمساڵ لە سەرووی 15 هەزار کەس دەڕوات، چونکە لەمساڵدا قاچاخچی بە ئاشکرا گەنج هاندەدات و دەڵێن، یەختی نوێمان کڕیوە. لەم رۆژانە خانەوادە هاتووەتە لای ئێمە دەڵێت، کوڕەکەم گوتوویەتی خانووم بۆ بفرۆشن بچمە ئەوروپا، ئەگەر نا خۆم دەکوژم."
 
لە نووسینگەکانی ڤیزا و فڕۆکەوانی رانیە، پاسپۆرتی گەنجان لە نۆرەی وەرگرتنی ڤیزای تورکیا بە ئاشکرا بەرچاو دەکەوێت. عەبدوڵڵا عومەر، خاوەن نووسینگەیەکە و باسی لەوە کرد، "رۆژانە فشاری زۆرمان لە سەرە بۆ داواکاری ڤیزای تورکیا، کۆنسوڵخانە بە مەرج ڤیزا دەدات، ئەگەر نا رۆژانە دەیان کەس دێن و داوای ڤیزا دەکەن."
 
لە ساڵی 2021، 28 هەزار و 803 کەس لە هەرێمی کوردستان بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردووە، 21 هەزار و نۆ کەس گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا، 151 کۆچبەریش لە رێگەدا گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.