یاریی ئاگرین لە جەژندا قەدەخەیە

11-05-2021
سیروان عەباس
نیشانەکردن یاریی ئاگرین جەژنی رەمەزان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
قایمقامی هەولێر رایگەیاند، بەبڕیاری لیژنەی قایمقامیەت کڕین و فرۆشتن بە یاریی ئاگرین و چەکی منداڵانەوە لە رۆژانی جەژندا قەدەخەیە.
 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەبڕیاری لیژنەی قایمقامیەت کڕین و فرۆشتن بە یاریی ئاگرین و چەکی منداڵانەوە لە رۆژانی جەژندا قەدەخەیە، لە هەر شوێنێکیش ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت، بەتایبەت لەو شوێنانەی کە کۆفرۆشن.
 
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین راگەیێندراوێکی لەوبارەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" ئاگاداری سەرجەم کۆگا و فرۆشیارانی یاری (تەقەمەنی منداڵان) دەکەین بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان، لیژنەکانمان چاودێری وردی سەرجەم شوێنەکان دەکەن بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی هەر بابەتێک کە لە بۆنەکاندا منداڵان بەکاریدەهێنن و دەبێتەهۆی هەراسانکردنی خەڵک و چەندین جار کارەساتی نەخوازراوی لێکەوتووەتەوە".
 
ئاسایشی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە هاونیشتمانییان و بەتایبەت کاسبکاران دەکەین، بەرژەوەندیی خۆیان نەبێتە هۆی هێنان و فرۆشتنی هیچ بابەتێکی بێسوود و مەترسیدار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە