بەرەی کوردستانیی سووریا: دەبێت عەفرین لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بەڕێوەببرێت

11-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرەی کوردستانیی سووریا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نابێت هیچ کەسێک لە دەرەوەی خەڵکی عەفرین بۆ بەڕێوەبردنی سنوورەکە دیاری بکرێت.
 
بەرەی کوردستانیی لە سووریا لە راگەیێندراوێکدا، کە ئەمڕۆ هەینی، 11ـی نیسانی 2025، بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێت: "دیاریکردنی کەسێک بۆ بەڕێوەبردنی عەفرین، هەنگاوێکی نادروستە و دژی بنەماکانی نامەرکەزی و بەشداریپێکردنی خەڵکە لە بەڕێوەبردنی نێوخۆدا. هەروەها نیشانەی بەردەوامیی هزری مەرکەزی رژێمی پێشووە".
 
بەرەی کوردستانی سووریا بە گرنگی دەزانێت، کە خەڵکی هەر ناوچەیەک خۆیان ناوچەکەی خۆیان بەڕێوە ببەن. راشیگەیاندووە: "دەبێت بەرپرسانی ناوچەکان لە رێگەی هەڵبژاردنی دیموکراتی و ئازادەوە دابنرێن و لەسەر داوای گەل بێت، نەک لە ناوەندەوە دیاری بکرێن".
 
بەرەی کوردستانیی سووریا کە لە دەرەوەی پارتەکانی ئەنەکەسە و پەیەدە دایە، دەڵێت: "بێدەنگیی لایەنە کوردییەکان، بە تایبەت ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS) و پارتی یەکێتیی دیموکرات PYD)، جێگەی گومان و پرسیارە لای ئێمە، ئایا چەند جیدین لە پابەندبوون بە بنەماکانی دیموکراسی و نامەرکەزی، کە پێشتر بانگەشەیان بۆ دەکرد، ئەم بێدەنگییە وەک هەنگاوێکی پاشەکشەیە لەو بنەمایانە و رەزامەندییە بۆ سیاسەتی بەهێزکردنی ناوەند".
 
بەرەکە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات هەڵوێستیان هەبێت. دەشڵێت: "دەمانەوێت سووریا ببێتە دەوڵەتێکی دیموکرات و فیدراڵی راستەقینە، کە هەڵبژاردنی ئازاد و پاکی تێدا ئەنجام بدرێت".
 
لەبارەی گەڕانەوەی هاونیشتمانیان بۆ عەفرین، شێخمووس ئەحمەد، هاوسەرۆکی نووسینگەی کاروباری کۆچبەران لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایگەیاند: "مەرجی گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ عەفرین، شەهبا و سەرێکانی نەمانی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانە".
 
شێخمووس ئەحمەد بە میدیای خۆسەری راگەیاندووە: "کۆمیسیۆنی کاروباری کۆچبەران (UNHCR) لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر کۆچبەرانی عەفرین، شەهبا، تەبقە و رەققە کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی داواکاریان بۆ گەڕانەوەیان. مەرجی گەڕانەوەش دەرکردنی چەتەکانە لە ناوچە داگیرکراوەکان".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە لیبیا 42 کۆچبەری کورد دەستگیر دەکرێن؛ زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن

ماوەی شەش رۆژە 42 گەنجی کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، لە کەناراوەکانی لیبیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە