پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بەرنامەی کاردایە

11-04-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە. دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە بڕگەی یەکەمی بەرنامەی کاردایە.
 
رۆژی دووشەممە، 14ی نیسان، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی بەرنامەی کارەکەی، دەنگدان و خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسا و پێشنیازەیاسایەک هەیە.
 
بەگوێرەی بەرنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق، لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکەدا دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەیە.
 
 بڕگەکانی دیکەی دانیشتنەکە بریتین لە:
 
ــ دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییە عەرەبی و بیانییەکان.
ــ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستن و باشکردنی ژینگە.
ــ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەشداربوونی کۆماری عێراق لە رێککەوتننامەی واژۆکراو لە 28ـی تەممووزی 1994، سەبارەت بە جێبەجێکردنی بەشی یازدەیەمینی رێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یاسای دەریاکان.
ــ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی هەمواری یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران، ژمارە 13ـی ساڵی 2018.
 
رۆژی 25ـی ئاداری ئەم ساڵ پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمانەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەکە بۆ رۆژی دواتری دواخرا، بەڵام ئەو رۆژەش دانیشتنەکە نەکرا.

 

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

شەوی رابردوو لە هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوە، لە دیدارەکەیان جەختیان لە "پێويستيى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو هێز و لايه‌نه‌ كوردييه‌كانى سووريا دا" کردەوە.