گالەری

 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ سێیەمین رۆژی کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبە لە هەولێر. خوێنەران پۆل پۆل رووی تێدەکەن و کتێبی دڵخوازی خۆیان دەکڕن. 
 
چینێکی دیار کە سەردانی کتێبخانەکە دەکەن، گەنجانن. زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشانی جیاواز لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب بەردەستن، پێشانگەکەش لە دوو رۆژی سەرەتا بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، زیاتر لە 40 هەزار سەردانیکاری هەبووە. 
 
بۆ ئەم ساڵ 350 وەشانخانە لە 22 وڵات بەشدارن، لەو ژمارەیە 61 وەشانخانەیان کوردین.
 
بە درێژایی 11 رۆژی پێشانگەکە، چەندین پانێڵی جیاجیا لەبارەی وەرگێڕان و زمان، بە بەشداریی رۆشنبیرانی کورد و بیانی بەڕێوەدەچن.
 
پێشانگەکە لە رۆژانی 9 بۆ 19ی ئەم مانگە لە کاژێر 10:00ی بەیانی تاوەکو 20:00ی ئێوارە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان کراوە دەبێت.