رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری قەزای قەرەداخ، مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ خنکا، کە بە مەبەستی گەشت و سەیران لەگەڵ کەسوکاری چووبووە ناوچەکە.
رۆژی هەینی 11-04-2025 مێردمنداڵێکی 15 ساڵان بەناوی ئەلەند کامەران لە بەنداوی ئەستێڵ-ی قەرەداخ خنکا، دواتر کەسوکارەکەی تەرمەکەیان دەرهێنایەوە.
ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاگادارکراینەوە لە قەرەداخ مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ کەوتووەتە نێو ئاو و خنکاوە، کەسوکارەکەشی توانیویانە تەرمەکەی دەربهێننەوە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، هەموو کات لە حاڵەتی ئامادەباشیداین لە هەموو بنکە و بارەگا و ناوچەکان.
ئەو مێردمنداڵە خەڵکی گوندی مەسۆیی بەرگەچە لە سنووری گەرمیانە، بەڵام لە سلێمانی نیشتەجێن، بە مەستی گەشت و سەیران لەگەڵ کەسوکاری روویان لە قەرەداخ کردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ