چوونی خەڵک بۆ 11 ناوچەی شرنەخ قەدەخە کرا

11-04-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ چوونی خەڵک بۆ 11 ناوچە قەدەخە کرا. قەدەخەکردنەکەش بەپێی یاسای سەربازیی راگەیێندراوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە ئەمڕۆ هەینی 11ـی نیسانی 2025 لەلایەن پارێزگای شرنەخ بڵاوکراوەتەوە، 11 ناوچەی سەر بە ناوەندی شاری شرنەخ و شارۆچکەکانی جزیر، سلۆپی، قلەبان، باسان و ئەلکێ، وەک "ناوچەی ئەمنیی تایبەت" ناسێندراون و بۆ ماوەی 15 رۆژ چوون و هاتنی خەڵک بۆ ئەو ناوچانە قەدەخە کراوە.
 
بڕیاری قەدەخەکردنەکە لە رۆژی شەممە 12ـی نیسانی 2025 دەستێپدەکات و تاوەکو 26 ـی نیسانی 2025 بەردەوام دەبێت.
 
پارێزگەی شرنەخ رایگەیاندووە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، دەستەبەرکردنی سەلامەتی گشتی، رێگری لە تاوان و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی دیکە، ئەو ناوچانە وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراون و داوای لە خەڵکی کردووە بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان پابەندی بڕیارەکە بن و سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن. 
 
سوپای تورکیا بە پاساوی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی گەریلاکانی پەکەکە، بەردەوامە لە سەپاندنی قەدەخەی هاتووچۆ لە ناوچە جیاوازەکانی باکووری کوردستان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بێ مۆڵەت کەمپەین بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکە بکات سزا دەدرێت

پارێزگای هەولێر رێوشوێنی بۆ رێکخستنی کەمپینەکانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و گەرمیان دەرکرد و رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک لەسەر شەقامەکان بە ناوی کۆمەکەوە رێگە لە هاتووچۆ بگرێت، رووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.