رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگاکانی قەرس، ئەردەخان، ئاگری، دێرسم و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان ئەمڕۆ بەفر باری، لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما لە شەودا بۆ 13 پلە ژێر سفر دابەزی.
سەرەڕای ئەوەی وەرزی بەهارە، بەڵام پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان دابەزیون و لە چەند پارێزگایەکیش بەفر و باران دەبارێت.
لە شارۆچکەی قامووشان سەر بە پارێزگای قەرس ماوەی دوو رۆژە بەفربارین بەردەوامە، پلەی گەرما لە شەودا بۆ هەشت پلە لە ژێر سفر دابەزین.
شەوی رابردوو لە شارۆچکەی گۆلەی سەر بە پارێزگای ئەردەخان پلەی گەرما بۆ 13 پلە لە ژێر سفر دابەزی.
لە شارۆچکەی پیلەمورییە سەر بە پارێزگای دێرسم دوای باران بارین، بەفر باری. تیمەکان دەستیان بە کارکردن کردووە بۆ راماڵینی بەفری سەر رێگەی چەند گوندێکی دوورە دەست کە هاتووچۆیان ئاستەم بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ