کەشناسی: ئەمڕۆ لێزمەبارانە و سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

11-04-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ باران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت و لە هەندێک شوێن ئەگەری بارانی بەلێزمەش هەیە، کەشوهەوای رۆژی هەینیش لەنێوان هەور و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی نیسان و دووەم رۆژی جەژنی رەمەزان، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات بۆ هەورى تەواو دەگۆرێت، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەى پچڕپچڕ لەدواى نیوەڕۆ لە زۆرینەی ناوچەکاندا، لە هەندێک کاتدا ئەگەرى بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت، بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
 
خێرایى با بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان لەنێوان لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا) دەبێت، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ چوارشەممە، 10ـی نیسان.
 
 لەبارەی کەشوهەوای رۆژی هەینی، 12ـی نیسان، کەشناسی رایگەیاندووە، "ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت."
 
خێراىی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا)، دەبێت، پلەی گەرماش بە نزیکەی 1 تاوەکو 2 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی هەینی: 
 
- هەولێر: 24 پلە 
- سلێمانی: 22 پلە
- دهۆک: 22 پلە
- زاخۆ: 22 پلە
- هەڵەبجە: 21 پلە
- کەرکووک: 27 پلە
- سۆران: 20 پلە
- حاجی ئۆمەران: 12پلە
- گەرمیان: 29 پلە

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."