ئاوی دەریاچەی ورمێ بەراورد بە پار 250 ملیۆن مەتر سێجا زیادیکردووە
رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری ورمێ دەڵێت، یەک ملیار و 900 ملیۆن مەتری سێجا ئاو لە دەریاچەی ورمێ هەیە.
محەممەدسادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ و سەرۆکی کارگرووپی رزگارکردنی دەریاچەی ورمێ ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، ئاوی نێو دەریاچەی ورمێ بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو، 250 ملیۆن مەتری سێجا زیاترە و لە پاییزیشەوە 300 ملیۆن مەتری سێجا ئاو رژاوەتە نێو دەریاچەکەوە.
پارێزگاری ورمێ دەڵێت، دەریاچەی ورمێ ئێستا یەک ملیار و 900 ملیۆن مەتری سێجا ئاوی تێدایە و بەراورد بە سەرەتای پاییز، ئاستی ئاوەکەی 55 سانتیمەتر بەرز بووەتەوە.
محەممەدسادق موعتەمدیان ئاماژە بەوەش دەکات، "ئێستا رووبەری دەریاچەی ورمێ هەزار و 500 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. لە سەرەتای پاییزی رابردوودا رووبەرەکە هەزار و 150 کیلۆمەتری چوارگۆشە بوو".
لە سەرەتای زستانەوە بڕینی بارینی باران و بەفر بەراورد بە ماوەی ماوەی ساڵی رابردوو 43٪ زیاتر بووە و ئەوەش هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ئاوەکەیە.