ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر دوو هێندەی پار باران باریوە

رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر ئاماری بارانی ئەمساڵ و ساڵی پاری بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە زۆرینەی شوێنەکانی پارێزگاکە ئەمساڵ دوو هێندە و زیاتریش باران باریوە.
 
بەڕێوەبەری توێژینەوەی کشتوکاڵیی هەولێر دەڵێت، "چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی کشتوکاڵی بەتایبەت گەنم و جۆ لە بەرهەمی پار زیاتر بێت."
 
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر دوێنێ چوارشەممە، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، 10ـی نیسانی 2024 لە پارێزگای هەولێر بڕی بارانبارین بەمشێوەیە بوو:
 
هەولێر: 9.5 مللیمەتر، عینکاوە: 4.1 مللیمەتر، قوشتەپە: 3.5 مللیمەتر، خەبات: 2 مللیمەتر، شۆڕش: 6.5 مللیمەتر، شەقڵاوە: 3.5 مللیمەتر، بالیسان: 3 مللیمەتر، هەریر: 4.5 مللیمەتر، بەستۆرە: 1.4 مللیمەتر، گوێڕ: 1 مللیمەتر، کۆیە: 13.5 ملیمەتر، تەقتەق: 5.5 مللیمەتر و شەمامک: 2.3 مللیمەتر.
 
هەروەها کۆی بارانبارینی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو بەمشێوەیە بووە:
 
- هەولێر: 
ساڵی 2023: 206.1 مللیمەتر
ساڵی 2024: 540.7 مللیمەتر
جیاوازی: 334.6 مللیمەتر
 
- عەنکاوە: 
ساڵی 2023: 214 مللیمەتر
ساڵی 2024: 542.7 مللیمەتر
جیاوازی: 328.7 مللیمەتر
 
- قوشتەپە:  
ساڵی 2023: 218.9 مللیمەتر
ساڵی 2024: 492.5 مللیمەتر
جیاوازی: 273.6 مللیمەتر
 
- خەبات:  
ساڵی 2023: 162.7 مللیمەتر
ساڵی 2024: 427.2 مللیمەتر
جیاوازی: 264.5 مللیمەتر
 
- بنەسڵاوە:  
 ساڵی 2023: 239 مللیمەتر
ساڵی 2024: 615 مللیمەتر
جیاوازی: 376 مللیمەتر
 
- شۆڕش:  
ساڵی 2023: 345.3 مللیمەتر
ساڵی 2024: 596.1 مللیمەتر
جیاوازی: 250.8 مللیمەتر
 
- شەقڵاوە: 
ساڵی 2023: 531.3 مللیمەتر
ساڵی 2024: 1107.3 مللیمەتر
جیاوازی:  576  مللیمەتر
 
- بالیسان:  
ساڵی 2023: 552.3 مللیمەتر
ساڵی 2024: 1073.2 مللیمەتر
جیاوازی: 520.9 مللیمەتر
 
- هەریر:  
ساڵی 2023: 428.4 مللیمەتر
ساڵی 2024: 797.8 مللیمەتر
جیاوازی: 396.4 مللیمەتر
 
- مەخموور:  
ساڵی 2023: 175.4 مللیمەتر
ساڵی 2024: 314 مللیمەتر
جیاوازی: 138.6 مللیمەتر
 
- بەستۆرە:  
ساڵی 2023: 278.4 مللیمەتر
ساڵی 2024: 647 مللیمەتر
جیاوازی: 368.6 مللیمەتر
 
- دیبەگە:  
ساڵی 2023: 191.9 مللیمەتر
ساڵی 2024: 337.5 مللیمەتر
جیاوازی: 145.6 مللیمەتر
 
- گوێڕ:  
ساڵی 2023: 162.2 مللیمەتر
ساڵی 2024: 381.3 مللیمەتر
جیاوازی: 219.1 مللیمەتر
 
- کۆیە:  
ساڵی 2023: 467.3 مللیمەتر
ساڵی 2024: 640.2 مللیمەتر
جیاوازی: 172 مللیمەتر
 
- تەقتەق: 
ساڵی 2023: 409.2 مللیمەتر
ساڵی 2024: 498.3 مللیمەتر
جیاوازی: 89.1 مللیمەتر
 
- شەمامک:
ساڵی 2023:  206.9 مللیمەتر
ساڵی 2024: 432 مللیمەتر
جیاوازی: 225.1 مللیمەتر
 
عەبدولسەمەد محەممەد، بەڕێوەبەری توێژینەوەی کشتوکاڵ لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر، بە رووداوی گوت، "لە دوای ساڵی 2019وە زۆرترین باران لە پارێزگای هەولێر ئەمساڵ باریوە، بۆیەش پێشبینی دەکەین بەرهەمی کشتوکاڵ، بەتایبەت گەنم و جۆ لە ساڵی پار زیاتر بێت."