رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی شەبەک لە شارۆچکەی رۆڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەش بەهۆی هەورە برووسکەوە گیانی لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە، 11ـی نیسانی 2023، نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێوارەی ئەمڕۆ نزیک کاژێر 05:30 گەنجێک هێنرایە نەخۆشخانەی ئاکرێ کە لە رۆڤیا بەر هەورە برووسکە کەوتبوو، دوای ئەوەی گەیێندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
گەنجەکە ناوی مەجیدە و تەمەنی 17 ساڵە. نێچیرڤان هەرکی دەڵێت، هاونیشتمانییەکە کوردی شەبەکە.
لە دوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارین بە لاوازی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کە بڕیارە لە ئەمشەوەوە کاریگەریی زیاتری هەبێت و سبەی بارانی بەلێزمە ببارێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان وێڕای هۆشداریی لافاو؛ رایگەیاندووە، لەگەڵ بارانباریندا هەورە برووسکە دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ