رۆژ نووری شاوێس: دوو کۆمیتە بۆ گشتپرسی و سەردانی بەغدا دروستدەکرێن
رووداو - هەولێر
رۆژ نووری شاوێس بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو کۆمیتە لە لایەنەکان دروستدەکرێن؛ یەکێکیان بۆ گشتپرسی و ئەوی دیکەش بۆ سەردانی بەغدا.
رۆژی سێشەممە 11-4-2017 هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەک لە ههموو لایهنهكان پێکبهێنرێ بۆ سهرپهرشتی گشتپرسی، هاوکات زهمینهسازی پێویست بکرێ بۆ دابینكردنی پێداویستیی پرۆسهكه.
مهلا بهختیار، لێپرسراوی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسی یهكێتی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا قسەی باش کراوە بۆ چارەسەری کێشەی پارتی و گۆڕان و کاراکردنەوەی پەرلەمان.
بەگوتەی رۆژ نووری شاوێس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بڕیارە دوو کۆمیتە دروستبکرێن بە راوێژکاری لەگەڵ حیزبەکان، کە یەکێکیان بۆ سەردانی بەغدا و ئەوی دیکەش بۆ ئامادهكارییهكانی گشتپرسی دەبێت.
ئەو کۆمیتەیەی بڕیارە بۆ گشتپرسی دروستبکرێ، حەوت ئەندام دەبن، کە ئەگەری بەهێز ئەوەی پێنج حیزبەکە و تورکمانێک و ئاشورییەک تێدا ئەندام بن.
لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی نیشتمانیی کوردستان پاکێجێکی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان دایە پارتی، کە بە قسەی مەلا بەختیار، یەکەمجارە پارتی بەو جۆرە گوێ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان بگرێت.
داڕشتنەوە: حەکیم داود