لە هەولێر ئاگر لە نووسینگەی پێشووی کوردستان تیڤی دەکەوێتەوە

11-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
دیمەنی کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە
دیمەنی کاتی کەوتنەوەی ئاگرەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە نووسینگەی پێشووی کوردستان تیڤی لە هەولێر کەوتەوە و، دوای ماوەیەک کۆنترۆڵ کرا. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 
ئاگرەکە لە شەقامی 30 مەتریی هەولێر کەوتەوە کە نووسینگەی پێشووی کوردستان تیڤی لێیە. پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، هەشت ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە بەشدارییان لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا کردووە و توانییان بە بێ زیانی گیانی، ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
 
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، نووسینگەکە سەلامەتە و تەنیا ستۆدیۆیەک سووتاوە کە لە ناوەندی باڵەخانەکەیە و زیانی بەرکەوتووە. گوتیشی، ''رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوو و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوامە.''

 

 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، ''لەبەر ئەوەی مەترسی لەسەر بەنزینخانەیەک هەبوو''، هەشت تیمی بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوون، بەڵام توانرا بەبێ ئەوەی زیان بە بەنزینخانەکە بگات، ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە