ئەو دوو کتێبەی سەرۆک بارزانی لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر کڕینی، باسی چی دەکەن؟

11-03-2023
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن سەرۆک بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر، سەرۆك مەسعود بارزانی، ‏هەردوو كتێبی "سایكۆلۆژی عەقڵی كوردی" ‌و "بیركردنەوە بۆ ژیان؛ ‏بیركردنەوە دژی ژیان"ـی نووسەر د. محەممەد تەها حوسێنی كڕی. نووسەرەکە لەڕێگەی رووداو باسی نێوەڕۆكی هەردوو كتێبەكەی دەكات.‏
 
د.محەممەد تەها حوسێن، مامۆستای بەشی دەروونزانی لە زانكۆی ‏‏سەڵاحەدین رۆژی شەممە 11-3-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرۆك مەسعود بارزانی ئەو دوو كتێبەی هەڵبژاردن. نووسەر هەروەها دەڵێ هەمیشە ئاواتی ئەوەیە لەرێگەی کاخەز و نووسینەكانیەوە بە ‏خوێنەرەكانی بگات، لەوانەش کەسایەتییە سیاسییەکان.
 
محەممەد تەها حوسێن گوتی، "من، كەسێكی حیزبی نیم ‌و تاوەكو ‏ئێستاش رووبەڕوو جەنابی كاك مەسعودم نەبینیوە، بەڵام بە گەیشتنی ‏ئەو كتێبانە بەدەستی، زۆر خۆشحاڵم بووم. گرنگە لە رێگای ‏نووسینەكانمەوە بمناسێت".
 
ئەو نووسەرە باسی نێوەڕۆکی کتێبی "سایکۆلۆژیای عەقڵی کوردی" دەکات کە لە ساڵی 2018ـدا نووسیویەتی و دەڵێت: "پرسیاری ‏سەرەكی كتێبەكە ئەوەیە؛ ئایا تاكی كوردی بیركردنەوە لە ژیان ‌و ژیانكردنی، ئینجا لە هەر بوارێكدا بێت، لەسەر بنەمایەكی عەقڵانی دەكات یان لەسەر بنەمای هەڵچوون؟ بە بڕوای من، زۆرینەی تاكی ‏كوردی لە رێگەی هەڵچوون ئامێزەوە كارەكانی رۆژانەی دەکات ‌و ‏بڕیارەكانیش لەو چوارچێوەیەدا دەدات".‏
 
سەبارەت بە كتێبی "بیركردنەوە بۆ ژیان؛ بیركردنەوە دژی ژیان" كە لە ‏ساڵی 2021ـدا نووسیویەتی، د.محەممەد گوتی ‏‏"ئەو كتێبە باس لەوە دەكات مرۆڤ چۆن بتوانێ‌ لایەنە جوانەكانی ژیان ‏ببینێ،‌ یان بیركردنەوەی ئەرێنی بۆ لایەنە جیاوازەكانی ژیانی هەبێت، ‏چونكە بیركردنەوە بەو جۆرە بونیاتنان دروستدەكات ‌و بەپێچەوانەشەوە ‏تێكدان دروستدەبێت".‏
 
د. محەممەد تەها حوسێن ساڵی 1962 لە قەڵادزێ‌ لەدایكبووە و زیاتر لە پەنجا ساڵە ‏لە هەولێر دەژی ‌و خاوەنی 21 كتێبە.‏ 
 
رۆژی 8-3-2023 پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کرایەوە. پێشانگەکە ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشانی کتێب نمایشکراون. 18 وڵات بە 350 کتێبخانە و وەشانخانە لە پێشانگاکەدا بەشدارن. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی رووداوە هاتووچۆکە

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دیواندەرە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی بیجار-دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.