وردەکاریی رووداوە هاتووچۆکەی ئاکرێ؛ خوشک و برایەک و ئامۆزایەکیان گیانیان لەدەستدا

11-03-2023
حەیدەر دۆسکی
دیمەنی یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی رووداوە هاتووچۆکە بووە
دیمەنی یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی رووداوە هاتووچۆکە بووە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەوی رابردوو لە رێگەی نێوان ئاکرێ - رۆڤیا بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە خوشک و برایەک و ئامۆزایەکیان بوون. لە کاتی گەڕانەوەیاندا لە سەیران تووشی رووداوەکە بوون.
 
لە رووداوەکەدا کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپڵ ڤیکترا روویدا، 9 کەس بریندار بوون کە شەشیان منداڵن و بە تەمەنترینی قوربانییەکانی رووداوەکەش تەمەنی 30 ساڵ بووە. هەریەکە لە سۆلاڤ مەولوودی 22 ساڵ و محەممەد مەولوود کە تەمەنی 25 ساڵ بوو لەگەڵ ئیلهام ئیسماعیلی ئامۆزایان کە تەمەنی 21 ساڵ بوو، گیانیان لەدەستدا.
 
مەولوود عەلی، باوکی سۆلاڤ و محەممەد دەڵێت، "قسەکانی قەت لەبیرم ناچێت. پێش چوار کاتژمێر بینیم کە لەلام بوون، ناتوانم لەبیریان بکەم. ئەمە قەزا و قەدەرە. چووبوونە سەیران، چونکە رۆژی هەینی بوو، ویستیان دونیا ببینن، بەڵام تەواو بوون و گیانیان لەدەستدا، سوپاس بۆ خوا."

 

 
دوای رووداوەکە؛ رائید عیماد حوسێن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ بە رووداوی راگەیاند، 9 کەس بریندار بوون کە شەشیان منداڵ و دوو کەسی دیکەیش ژنن، هەروەها پیاوێکیش بریندارە.
 
یەکێک لەو کەسانەی کە زوو گەیشتووەتە سەر رووداوەکە دەڵێت، زۆرینەی قوربانییەکان منداڵ بوون، کە منداڵی ساواشیان لەگەڵدا بووە.

 

 
شاهێدحاڵی رووداوەکە باس لەوە دەکات، "دوو ئۆتۆمبێل بوون، سەرەتا نەمانزانی، بەڵام دواتر سەیرمان کرد کە هەردووکیان ئامۆزامانن. هەردوو ئۆتۆمبێلەکە نزیکەی 12 کەسی تێدا بوون، کە زۆینەیان منداڵ بوون، هەروەها ژنیشی تێدا بوون، دواتر ئەوانمان رەوانەی نەخۆشخانە کرد."
 
ئەو دوو خێزانە کە ئامۆزای یەکدین، بۆ سەیران چووبوونە دەرەوە، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیاند شاییان لێ بوو بە شین و سێ کەسیان گیانیان لەدەستدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تۆپبارانکردنی باشووری کۆبانێ لەلایەن تورکیاوە. وێنە: ناوەندی میدیایی هەسەدە.

هەسەدە: تورکیا باشووری کۆبانێ تۆپباران دەکات

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، تورکیا ناوچەی پردی قەرەقۆزاخ و باشووری شاری کۆبانێ "بە چڕی" تۆپباران دەکات. سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمریکا و تورکیا بەردەوامن لە ناردنی هێز بۆ کۆبانێ و دەوروبەری.