لە قوتابخانەیەکی تەقتەق قوتابیان بە کرداریی وانەکان دەخوێنن

11-03-2022
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
لە قوتابخانەیەکی تەقتەق قوتابیان بە کرداریی وانەکان دەخوێنن
لە قوتابخانەیەکی تەقتەق قوتابیان بە کرداریی وانەکان دەخوێنن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە قوتابخانەیەکی تەقتەق لە سنووری کۆیە شێوازی خوێند جیاوازە، وانەکان بە کرداری دەخوێندرێن، لە قوتابخانەکەدا 588 قوتابی کچ و کوڕ تێدا دەخوێنن.
 
لەو قوتابخانەیەدا مامۆستاکان شێوازی جیاوازی فێرکردن بەکاردەهێنن بۆ ئەو وانانەی لە پەرتووکی خوێندن بۆ فێرخوازەکانیان دیاریکراوە. لەوانەی کوردی مامۆستای بابەتەکە قوتابیان فێری پەیوەندی نێوان هەنگ و گوڵ دەکات. ستایش نەوشیروان، قوتابییە لە پۆلی چواری بنەڕەتی و دەڵێت، "کە بە کرداری وانەکانمان دەخوێنین خۆشە، چونکە زیاتر لە وانەکەمان تێدەگەین و ئاستی خوێندنیشمان بەرزتر دەبێت."
 
هەناسە محەممەد، قوتابییەکی دیکەیە و باس لەوە دەکات، "وانەی هەنگ و گوڵە ئێمە لەم بابەتە هاوڕێیەتی پەیدا دەکەین، 
بەم نمایشەی عەبدوڵا و هاوڕێکەی، ئەمڕۆ قوتابییەکانی ئەم پۆلە وانەی بیرکاری دەستپێدەکەن، باسی وانەکە، شێوازی خوێندنەوەی کاژێر و گرنگیی کاتە."
 
عەبدوڵا یەحیا، قوتابییەکی دیکەیە ئاماژە بەوە دەکات، "وانە کردارییەکانمان باشترە، چونکە ئێمە بە تێگەیشتنەوە دەبێ فێربین نەک بەوەی ئەمە تەختە سپییەکەبێ و مامۆستا شت بنووسێ، ئاوا هیچ ناچێتە مێشکتەوە."
 
لە قوتابخانەی تەقتەقی هاوڕێی بنەڕەتی، مامۆستا و ستافی قوتابخانە سیستەمێکی سەردەمیانە بۆ فێربوونی زۆرینەی هەرە زۆری وانەکان بەکار دەهێنن. 
 
شاگوڵ نەسرەدین، مامۆستای بیرکارییە لە قوتابخانەکە و باس لەوە دەکات، "کاتێک شتێک فێر دەبیت، هیچ دڵنیانیم لەوەی فێربوونە یان نا، تاوەکو خۆیان بەدەستی خۆیان نەیکەن، تاوەکو ئەنجامی نەدەن چۆن بزانم تێگەشتوون."
 
لە پۆلی 9، یەکێک لە قوتابییەکان بە جلێکی فۆلکلۆرەوە نمایشی ژیان و باس لە گەورەیی خانزادی میری سۆران بۆ هاوپۆلەکانی دەکات، ئەوەش لە وانەی کۆمەڵایەتیی و بۆ تێگەیشتنی هاوڕێکانی.
 
سەرگوڵ حەمەد، مامۆستای بابەتی کۆمەڵایەتییە و بە رووداوی گوت، "هەوڵدەدەین ئەو بابەتەی کە باسی دەکەین بیبەستینەوە بە ژینگەی قوتابی و ژینگەی قوتابخانەکەی، ئەو کەرەستە و شتانەی لەبەردەستماندایە بەرجەستەبێ." 
 
عومەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و باسی لەوە کرد، "دەمانەوێت ژینگەی قوتابخانەکەمان لە پۆل و باڵەخانە لە باخچە ئەمانە هەموو جیاواز بکەین، بەشێوەیەک ئەمە نیشان بدەین کە ببێتە ناوەندێکی فێرکاریی و پەروەردەی تەندروست، تاوەکو منداڵەکان حەز لەم قوتابخانەیە بکەن."
 
قوتابخانەی تەقتەقی هاوڕێ، لە 20 پۆل پێکدێت و لە پۆلی 1 تاوەکو 9، 588 قوتابی کچ و کوڕ تێیدا دەخوێنن. 32 مامۆستا وانەی تێدا دەڵێنەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە