رووداو دیجیتاڵ
بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێت، ئەو نەخشەیەی کوردستانی گەورە کە لەمیانی سەردانەکەی پاپا فرانسیس لە هەولێر لەسەر پوولێک نیشاندرا، شاراوە نییە و لە مێژوودا هەیە.
مەراڵ دانش بێشتاش، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی پرسیارێکی دایەوە، کە تایبەت بوو بەو پوولەی رۆژی 7ی ئەم مانگە و لەمیانی سەردانی پاپا فرانسیس، پاپا ڤاتیکاندا لە شاری هەولێر نیشاندرا کە وێنەی نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەربوو.
مەرال دانش بێشتاش گوتی، ئەو جۆرە نەخشانە لە مێژوودا هەن، شاراوە نین و زۆرجاریش دەبیندرێن.
بەڵام بریکارەی سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە ئاماژەی بەوەش کردووە، زانیارییان لەبارەی شێوازی نیشاندانی پوولەکە و نەخشەکە بە پاپا فرانسیس نییە و دەبێت رۆژنامەڤانان لەوبارەیەوە پرسیار لە سەرۆک بارزانی بکەن.
رۆژی 07-03-2021 لەکاتی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، شەش پوولی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەبەردەم پاپا فرانسیس نمایشکران، یەکێک لە پوولەکان وێنەی پاپا فرانسیس و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەر بوو.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رۆژی چوارشەممە 10ی ئاداری 2021 راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو پوله بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لە نێو ئەو پولانەدا کە بەبۆنەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق لەلایەن ئیدارەی هەرێمیی کوردی باکووری عێراق وەکو یادەوەری چاپکراون، پولێک بینراوە کە وێنەی نەخشەیەکی تێدایە و چەند پارێزگایەکی وڵاتەکەمانیشی لەخۆگرتووە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوەکە ئاماژەی بەوەداوە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەو سەردانەی پاپای ڤاتیکانیان قۆستووەتەوە، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هەندێک بەرپرسی لە سنوور دەرچووی ئیدارەی هەرێمیی کوردی باکووری عێراق، مەرامی بەکارهێنانی ئەو سەردانەیان هەیە بۆ خستەڕووی خەیاڵە خاوەکانیان لەبارەی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دراوسێی عێراق".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ناڕاستەوخۆ باسی گشتپرسییەکەی 25ی ئەیلوولی 2017ی کردووە و دەڵێت: "پێگەکانی ئیدارەی هەرێمیی کوردی باکووری عێراق بە باشترین شێوە بیریان دێتەوە، کە ئەم هەوڵە پەنهانانە بە چ شکستێک کۆتاییان هاتووە".
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردنەوە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "چاوەڕوانین پێگەکانی ئیدارەی هەرێمیی کوردی باکووری عێراق بۆ راستکردنەوەی ئەو هەڵە مەترسیدارە دەستبەجێ و بە روونی روونکردنەوەی پێویست بدەن".
هەر سەبارەت بەو پولە، عومەر چهلیك، گوتەبێژی پارتی دادوگەشەپێدان، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 9ی ئاداری 2021 لە كۆنگرهیهكی رۆژنامهڤانیدا ئاماژهی بهوهدا، له نزیكهوه چاودێری پێشهاتهكانی عێراق دهكهن و چاودێریی سهردانهكهی پاپاشیان كردووه.
چەلیک، گوتی: "ئهمه له چهند شوێنێكی جۆراوجۆر لهلایهن چهند چینێكی جۆراوجۆرهوه دهكرێت. ئهمانه كاری درۆ و ههڵهن. له رابردوودا له فهرهنسا نهخشهیهكی لهوشێوهیه نمایشکرا. ئهرمینیا ناوه ناوه دهیكات. كاری ههندێك ناوهنده. پێمانوایه بهدهر له سهردانهكه، شتێكه كه ناوهندێكی دیاریكراو، به عهقڵی خۆی بۆ بهرههمهێنانی دوژمنایهتیی دژی توركیا دهیكات".
دوای تورکیا ئێرانیش ناڕەزایەتیی لە پوولەکەی پاپا فرانسیس دەربڕی. سەعید خەتیب زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی رایگەیاند، روون و ئاشکرایە ئەوەی کە بڵاوبووەتەوە پێچەوانەی بنەما و رێکارە نێودەوڵەتییەکانە.
بەگوتەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وڵاتەکەی ناڕەزایەتیی خۆی گەیاندووەتە حکومەتی عێراق و داوای "کۆکردنەوە و چاککردنەوەی خێرای ئەو هەنگاوە نادۆستانەیە دەکات".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ