کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکی تایبەت بە ناونیشانی "تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان و قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان" لە دووبەی
رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، "گەشبینە" بە ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و دەڵێت، "ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێم ده‌بنه‌وه، هه‌رگیز رێگه له هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه‌ی ناگرن". گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان "بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی ئارام و پێشكه‌وتوو و بووژاوه كه ده‌كرێت ببێته نموونه‌یه‌ک له ناوچه‌ی ئاڵۆزی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەم قسانەی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دووبەی کرد، کاتێک میوانداریی گفتوگۆیەکی تایبەت کرا بە ناونیشانی "تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان و قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان". سەرۆکوەزیران باسی لە کێشەکانی هەولێر و بەغدا و چەند بابەتێکی دیکەیش کرد.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان گوتی، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌دەن "بۆ چاره‌كردنی كێشه سیاسییه‌كان" و باسی لەوەش کرد، "گفتوگۆ و دانوستان دوو باشترین بژارده‌ن بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و بووژانه‌وه له عێراق".
مه‌سرور بارزانی باسی دۆخی هه‌رێمی كوردستانی کرد و رایگەیاند، "ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگی له راكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی و هاندانی گه‌شه و په‌ره‌پێدانی ئابووری بینیوه. هاوكات حکومەتی هه‌رێمی كوردستان كاری زیاتر ده‌كات بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت به ئامانجی په‌ره‌پێدانی ئابوورییه‌كی به‌رده‌وام و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به كه‌رتی تایبه‌ت".

رۆژی 10-02-2025، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی و یاوەریی قوباد تاڵەبانی، بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان.
لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان رۆژانی 11 تاوەکو 13ـی ئەم مانگە، لە دووبەی بە بەشداریی زیاتر لە 30 سەرۆکی وڵات و سەرۆکوەزیرانی حکومەتەکان بەڕێوەدەچێت.
مەسرور بارزانی لە بەشێکی قسەکانی دا، باسی لە كه‌رتی په‌روه‌رده کرد و گوتی، "گرنگیدان به په‌روه‌رده و فێربوون له بژارده هه‌ره له‌پێشینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵی گه‌وره بۆ پێشخستنی هه‌ردوو بواره‌كه دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاستی وڵاتانی جیهان. هاوكات شانازی به‌وه‌وه كرد ژماره‌یه‌ک زانكۆ و په‌یمانگه حكومی و ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".

لەبارەی بەئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکان، مەسرور بارزانی گوتی، "له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ باشتكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاسانكاریی رێكاره كارگێڕییه‌كان و به‌هێزكردنی شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".
مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ ئیمارات بە "ئەرێنی" وەسف کرد و گوتی، "هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت سوود له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی ئیمارات له په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنه‌كان به تایبه‌تی له بواره‌كانی چاكسازیی ئابووری و به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت وه‌ربگرێت".
سه‌رۆكی حکومەت، سه‌رله‌نوێ جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی بونیاتنانی ئابوورییه‌كی نه‌رم و فره‌چه‌شن كرده‌وه، كه بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانه جیهانییه‌كان بگونجێنێت. گوتیشی، فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت یارمه‌تی به‌دیهێنانی ئه‌م خواسته ئابوورییه ده‌ده‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژەی بەوە دا، خەڵک ده‌بێت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی هه‌ر حكومه‌تێک بێت كه هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن ده‌دات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكومەتی هه‌رێمی كوردستان كاری جیدی ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و جێبه‌جێكردنی پێداویستی هاووڵاتییانی و باشتركردنی ئاستی ژیانیان له بواره جیاجیاكان و به‌دێهێنانی ئامانجه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندی یگه‌ل و خۆشگوزه‌رانییه‌كه‌یدایه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ