رووداو دیجیتاڵ
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لەسەر رێگەکانی مهاباد و پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سێشەممە 11ی شوباتی 2025 مانگی سووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی مهاباد - سەردەشت، لە نزیک گوندی کاولان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و کەوتنە نێو دۆڵێک، کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەپێی مانگی سووری پارێزگاکە، رووداوێکی دیکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی نێوان پیرانشار - نەغەدە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی پراید و نیسان سایپا بووە، تێیدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوون.
لێکۆڵێنەوە لە هۆکاری رووداوەکان دەستیپێکردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024ەوە تاوەکو 21-10-2024، 11 هەزار و 873 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 238 هەزار و 384 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ