رووداو دیجیتاڵ
دوو هاووڵاتیی عەرەب لە سلێمانی کوژران. ئاسایش دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
سەرچاوەیەکی باڵا لە ئاسایشی گشتیی سلێمانی ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەوەی هەیە ئەوەیە کە دوو کەس دوێنێ کوژراون و هەردووکیان عەرەبن."
سەرچاوەکە ئامادەنەبوو زانیاری لەبارەی تۆمەتبارانی رووداوەکە بخاتەڕوو و گوتی، "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
بەگوێرەی ئاماری پۆلیس، لە ساڵی 2022ـدا 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
تاوەکو ئەمڕۆ ئاماری رووداوەکانی کوشتن لە ساڵی رابردوودا بڵاونەکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ