سەرۆكی شارەوانیی و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر گۆڕدران

11-02-2024
هیدایەت جان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو بەڕێوەبەری نوێی لە جێگەی عەبدولواحید ئەحمەد، بەڕێوەبەری شارەوانیی هەولێر و سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر دانا.
 
رۆژی یەکشەممە 11ـی شوباتی 2024، ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانیان پێشوازییان لە عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و سەرتیپ خالید، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر کرد.
 
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان هەر ئەمڕۆ كارزان عەبدولهادی تەهای وەکو سەرۆکی شارەوانی هەولێر و مەریوان هادی ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بەوەكالەت دەستنیشان كرد.
 
لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، عەبدولواحید ئەحمەد، پۆستی بەڕێوەبەری شارەوانیی هەولێر و سەرتیپ خالید، پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێریان وەرگرتووە.
 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."