هونەرمەندێکی رۆژهەڵاتی کوردستانی کۆچی دواییکرد

11-02-2024
فواد حەقیقی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عەباس گەوهەرسوودی، ناوسراو بە عەباس خەتات، هونەرمەندی ناوداری بواری شانۆی خەڵکی ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
 
عەباس گەوهەرسوودی ساڵی 1956 لە عێراق دەستی بە کاری نواندن کرد، ساڵی 1957 لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنی عێراق بەرنامەی هەبوو و ساڵی 1963 لەلایەن حکومەتی بەعسەوە بۆ سێ مانگ زیندانی کرا.
 
ئەو هونەرمەندە لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوودا لە ئیلام دەستی بە کاری نواندن کرد و رۆڵی هەبوو لە بەرەوپێشبردنی کاری نواندن لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
دوای ئەوەی ساڵی 1992 لقی تەلەڤزیۆنی ئێران لە ئیلام کرایەوە، لەوێ دەستبەکار بوو و لە تەلەڤزیۆن و رادیۆی ئەو پارێزگایە بەرنامەی هەبوو.
 
عەباس گەوهەرسوودی وەکو ئەکتەر لە چەندین زنجیرەی تەلەڤزیۆنیدا بەشداریی کرد، لەوانە "هەزار پیشە"، "قال و قەوالە" و "براوبەش".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە