کەشناسی: لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارن

11-02-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەشی پێشبینی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت. کەشناسێکیش دەڵێت، سبەی لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجه، پێنجوێن و دەربەندیخان ئەگەری بەفربارینی کەم هەیە؛ لە سەنتەری هەولێر، دهۆک و کەرکووکیش ئەگەری دڵۆپە باران هەیە. 
 
رۆژی شەممە 11-2-2023، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی یەکشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
 
هەر ئەمڕۆ شەممە، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سبەی یەکشەمە شەپۆلێکی بەفر و بارانی لاواز بەشێوەی پچڕ پچڕ بەشێکی ناوچەکانمان دەگرێتەوه، لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، پێنجوێن و دەربەندیخان ئەگەری بەفربارین هەیە بەڕێژەی کەم؛ لە سەنتەری هەولێر، دهۆک و کەرکووک ئەگەری دڵۆپە بارانی کەم هەیە و زیاتر هەور و خۆرە. رۆژی دووشەممە کاریگەریی شەپۆلەکە نامێنێت." 
 
هەروەها کەشناسیی هەرێمی کورستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی یەک تاوەکو دوو پلە، پلەی گەرما نزمتر دەبێتەوە. 
 
بەگوێرەی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 10 سیلیزی
سلێمانی؛ 7 سیلیزی
دهۆک؛ 10 سیلیزی
کەرکووک؛ 14 سیلیزی
هەڵەبجە؛ 9 سیلیزی
زاخۆ؛ 11 سیلیزی
سۆران؛ 6 سیلیزی
گەرمیان؛ 17 سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.