سەرفراز نەقشبەندی نووسەر و رۆژنامەڤان کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
نووسەر و رۆژنامەڤان سەرفراز نەقشبەندی لە تەمەنی 72 ساڵی لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەکەوە کۆچی دواییکرد.
سەرفراز عەلی نەقشبەندی لە ساڵی 1951 لە شارۆچکەی بامەڕنی لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە و لە رۆژی 10-2-2023 لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
نەقشبەندی یەکێک بوو لە ژنە رۆژنامەڤانە پێشەنگەکان لە کوردستان بەر لە راپەڕین، دوای راپەڕین ماوەیەک سەرنووسەری رۆژنامەی وڵات بوو لە هەولێر. لە چەند رۆژنامەیەکی دیکەش کاری کردووە و نووسیویەتی.
سەرفراز نەقشبەندی نزیکەی 50 ساڵ خزمەتی نووسین و رۆژنامەگەری کوردی کردووە.
چەند زانیارییەک لەبارەی ژیانی سەرفراز نەقشبەندی
- یەکەمین ئافرەتی کورد بوو لە هەرێمی کوردستان، کە خاوەنی (ئیمتیاز و سەرنووسەری) رۆژنامە بووە
- مامۆستای پەروەردە و نووسەر و رۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و ئافرەتان بوو
- لە بنەماڵەیەکی ئایینی و رۆشنبیر و کوردپەروەر لە دایکبووە و هەموو قۆناخەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری دهۆك تەواو کردووە
- لە ساڵی 1981 کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە
- وەکو مامۆستا و فەرمانبەر لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەردەوام بووە لە خزمەتکردن
- لە ساڵی 1966 رووی لە دەرەوەی وڵات کردووە
- لە ساڵی 1998 بڕوانامەی دبلۆمی لە بواری رۆژنامەوانی لە وڵاتی لوبنان بەدەستهێناوە، دواتر لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێبووە.
- سەرەتا بە نووسینی چیرۆك دەستی پێکردووە و دواتر رۆمانی نووسیوە و بڵاویکردووەتەوە، ئەو کتێبێکی لەسەر ئەدەبی منداڵان بە زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی نووسیوە و بڵاوکردووەتەوە.
- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری رێکخراوی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی بوو.
- ماوەیەك سەرنووسەری رۆژنامەی کوردستان راپۆرت بووە.
- ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد بوو.
- ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بوو.