نزیکەی 200 پزیشکی ددان لەسەر دامەزراندنیان لە دەرەوەی شار، ناڕازین

11-02-2021
شادی عەبدوڵڵا
شادی عەبدوڵڵا
نیشانەکردن پزیشکانی ددان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی 200 پزیشکی ددان بەهۆی دامەزراندنیان لە دەرەوەی شاری هەولێر، ناڕازین و داوادەکەن وەزارەتی تەندروستی لەنێو شار دەستبەکاربوونیان بۆ بنووسێت. بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێریش دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر پزیشک ماوەی خزمەتیان لە دەرەوەی شار تەواوکردووە، پێویستە بگوازرێنەوە نێو شار، بۆیە ئەوانەی ئێستا دادەمەزرێن بەپێی رێوشوێنەکان دەبێت شوێنی ئەوان بگرنەوە.
 
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر دەڵێت "ئەو پزیشکانەی ناڕازین پزیشکی ددانن و ئێمە لەگەڵ نوێنەری ئەو پزیشکانە قسەمان کردووە، دەبێت وا بکەین هەم خزمەتگوزاری بەردەوامبێت و هەم ئەوانیش زیانمەند نەبن، ئێمە راوێژمان بە سەندیکای پزیشکانی ددانیش کردووە، دوا بڕیار ئەوەیە بەشێوەی خشتە دابەشبکرێن، لە ماوەی ساڵێکدا رەنگە چەند رۆژێکیان بەربکەوێت و بتوانن لە دەرەوەی شارەکان خزمەت بکەن".
 
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئەوەی خستەڕوو "هێشتا هیچ بڕیارێک نەچووەتە واری جێبەجێکردنەوە، ئێمە لەگەڵ نوێنەری ئەو پزیشکانەش قسەمان کردووە، ئاگاداریش نین بیانەوێت خۆپێشاندان بکەن، یان ناڕەزایی دەربڕن، چونکە خۆپێشاندان پێویستی بە مۆڵەتی یاساییە و هیچ کەسێک داوای مۆڵەتی خۆپێشاندانی نەکردووە".
 
لەبارەی ئەو شوێنانەی کە بڕیارە ئەو پزیشکانەی بۆ بگوازرێنەوە د. دلۆڤان محەممەد ئاماژەی بەوە کرد، لە سنووری قەزای چۆمان و سۆران و مێرگەسۆر نزیکەی 20 بنکە و شوێنی خزمەتگوزاریی تەندروستیمان هەن، پێویستە لەو شوێنانە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامبن، بۆئەوەی نزیکەی 400 پزیشک کە ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە، بەپێی ئەو خشتەیە لەو شوێنانە دەوام بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.