رووداو - سلێمانی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا دەنگی لەسەر هاوسەرۆکانی یەکێتیدا و دوو کەسی بە هاوسەرۆکی ئەو حیزبە هەڵبژارد، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوەکان بەفەرمی بڵاونەکراونەتەوە.
مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، دەنگ لەسەر هاوسەرۆکانی یەکێتی دراوە، بەڵام ناوی هیچ كەسێك وەك هاوسەرۆك دیارنەکراوە و لە داهاتوودا ناوەکان بڵاودەکەینەوە.
سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەنجوومەنی سەركردایەتی تەنها بڕیاری دوو هاوسەرۆكی بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوە.
بافڵ تاڵەبانی
- کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانییە
- لە ساڵی 1973 لەدایک بووە
- بەرپرسی نووسینگەی سکرتارییەتی تاڵەبانی بوو
- بەرپرسی کاروباری دژەتیرۆری کوردستان بوو
- لە کۆنگرەی چوارەم بووە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی
- ئێستا هاوسەرۆکی یەکێتییە
لاهوور شێخ جەنگی
- لاهوور شێخ جەنگی، برازای جەلال تاڵەبانییە
- ساڵی 1976 لە كۆیە لەدایك بووە
- لە ساڵی 1988 لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی ئێران بوونە
- لە ساڵی 1990 چووەتە بەریتانیا
- چەند ساڵێك دوای راپەڕینی 1991 گەڕاوەتەوە كوردستان و لە سكرتاریەتی مام جەلال كاریكردووە
- لە دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی کاریکردووە
- دواتر بووەتە بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی كوردستان
- لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی هەڵبژێردرا
- ئێستا هاوسەرۆکی یەکێتییە
بۆ پەسندكردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی چەند رۆژێکە بەردەوامە و تاوەكو ئێستاش 50 ماددەی پەیڕەوەكە لە كۆی77ماددە پەسندكراون. گرنگترین خاڵەکان کە تاوەکو ئێستا پەسندکراون سیستەمی هاوسەرۆکییە بۆ ئەو حیزبە کە دوو کەسن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ