لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کۆیە ژنێک گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی بریندار بوو

 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی کۆیە – هەولێر، ژنێک گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی بریندار بوو.
 
رووداوەکە پێکدادان بووە لەنێوان دوو بارهەڵگردا لەنزیک شیوی ساڵ و شەوی رابردوو نزیک کاژێر 12:00 روویداوە.
 
هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە ئەمڕۆ شەممە 11-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "یەکێک لە شۆفێری بارهەڵگرەکان بریندار بووە، دایکیشی لەگەڵ بووە کە گیانی لەدەستداوە."
 
هاوکات شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری قەزای شرگات لە پارێزگای سەلاحەدین 3 کەس گیانیان لەدەستدا، کە دووانیان خەڵکی قەزای شێخان بوون لە پارێزگای دهۆک.
 
تاوەکو ئەمڕۆ پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی ساڵی رابردووی بڵاونەکردووەتەوە.