ئاسایشی سلێمانی‏: هیچ تیمێكی وەرزشی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ‏ماددەهۆشبەرەكان نەگیراوە

11-01-2023
ئاسۆ سەراوی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ‏ئاسایشی سلێمانی رەتی ‏دەكاتەوە هیچ تیمێكی وەرزشیی كچان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ‏ماددەهۆشبەرەكان لەلای ئەوان دەستگیر كرابێت، دەشڵێت "لە ‏بەدواداچوون بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە بەردەوامین."
 
مەریوان عەلی، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ‏ئاسایشی ‏سلێمانی‏ رۆژی چوارشەممە، 11-1-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە تیمێكی وەرزشیی باسكەی ‏كچان لەگەڵ راهێنەرەكەیان دەستگیركراون لەسەر بەكارهێنانی ماددەی ‏هۆشبەرەكان، "بەڵام ئەو هەواڵە راست نییە ‌و هیچ تیمێكی وەرزشی كچان ‏لەلای ئێمە دەستگیر نەكراوە."‏
 
بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ‏ئاسایشی سلێمانی‏ جەخت ‏لەوە دەكاتەوە بەدواداچوونی وردیان بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە كردووە و ‏پەیوەندیان بە چەندین یانە‌ و تیمی وەرزشیی باسكەی كچان لە سلێمانی ‏كردووە، بەڵام هیچیان دەستگیرنەکراون. 
 
لە چەند پەیجێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە ‏راهێنەری تیمێكی باسكەی كچان لە سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر ‏یاریزانەكانی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون و دوای پشكنین یاریزانەكان بە كافالەت ئازاكراون ‌و راهێنەرەكەشیان بە دەستبەسەری ماوەتەوە.
 
مەریوان عەلی ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەدواداچوون ‏بەردەوام دەبن تاوەكو دەگەنە چۆنیەتیی بڵاوكردنەوەی سەرچاوەی ئەو ‏هەواڵە، "بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ نییە، ئەگەر شتێكی وەها ببێت بۆچی ‏ئێمە دەبێت بیشارینەوە؟ بە پێچەوانەوە ئێمە هەر باندێك بگرین دوای ‏یەكلایی كردنەوەی سەرجەم لایەنەكانی دۆسییەكە، بڵاویدەكەینەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیارەتکارانی شیعە بەرەو کەربەلا دەچن. وێنە: هەڵکەوت عەزیز - رووداو

هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە لە سنوورەکانی میهران و خوسرەوی زیادیکردووە

بەرپرسانی هەردوو دەروازەی سنووریی میهران و خوسرەوی کە دەکەونە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رایانگەیاند: "هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی شینگێڕانی ئیمام حوسێن لە عێراق زیادیکردووە."