رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، دوو کەس لەسەر دزیکردن دەستگیردەکرێن؛ لە سلێمانیش کەسێک کە بە چەکەوە هەڕەشەی لە هاونیشتمانییەک کردبوو، دەستگیرکرا.
رۆژی سێشەممە 11-1-2022، شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دوو حاڵەتی دزیکردن لە ماوەی یەک هەفتەدا تۆمارکراون.
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گوتیشی، هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە ماتۆڕسکیلی لێدزراوە. دوای ئەوە، هێزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکرد و بە سوودوەرگرتن لە کامێرای چاودێری توانرا تۆمەتباری سەرەکی بدۆزرێتەوە؛ لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە دەستی پێکرد و ئەویش دانی بە تاوانەکەیدا نا.
بە گوتەی شۆڕش ئیسماعیل، تۆمەتبار بەگوێرەی ماددەی 446 و بە فەرمانی دادوەر راگیراوە.
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەشکرد، لەسەر سکاڵای هاونیشتمانییەکی دیکە، کە بە گوتەی خۆی لە دووکانەکەیدا دزی لێکراوە، بەدووداچوونیان کردووە و لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەیان دەستگیرکردووە.
شۆڕش ئیسماعیل دەڵێت، تۆمەتبار دوای لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و بەگوێرەی ماددەی 443 و بەفەرمانی دادوەر راگیراوە.
گوتەبێژی پۆلیس گوتیشی، ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ تەنیا ئەو دوو حاڵەتەی دزیکردن تۆمارکراون.
هاوکات لە راگەیێندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی رزگاری تۆمهتبارێكیان دهستگیركرد كه بهچهكهوه چووبووه سهر فرۆشگەیهك و ههڕهشهی له هاووڵاتییەک كردبوو لهناو فرۆشگاكه، دەستیش بەسەر چەکەکەیدا گیراوە.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "ئێستا تۆمهتبار (ك ، ع ، ع) لهدایكبووی 1982، بهبڕیاری دادوهر و بەگوێرەی ماددهی 431 لهیاسای سزادانی عێراقی راگیراوه و لێكۆڵینهوه لهگهڵیدا بهردهوامه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ