چەولیگ: شەش کەس لە رەقبوونەوە رزگار کران


رووداو دیجیتاڵ 

شەش کەس کە بەھۆی زۆریی بارینی بەفرەوە لە پارێزگای چەولیگ لە باکووری کوردستاندا، لە رێگەدا گیریان خواردبوو و خەریکبوو رەقببنەوە، لەلایەن تیمەکانی جەندرمە و ئافادەوە رزگار کران.
 
نیوەشەوی رابردوو، دوو ئۆتۆمبێل کە شەش سەرنشینیان ھەڵگرتبوو، بەھۆی بەفری زۆرەوە لە نزیک ئاوایی کایاسرتی سەر بە گوندی کەپچەلی لە شارۆچکەی گەنج سەر بە پارێزگای چەولیگ گیریانخوارد.
 
ئەو کەسانەی کە گیریانخواردبوو، پەیوەندییان بەناوەندی خزمەتگوزاریی خێرا کرد، تیمەکانی جەندرمە و ئافاد رەوانەی ناوچەکە کران. دوای هەوڵێکی زۆری تیمەکان، توانییان شەش کەسەکە لە رەقبوونەوە رزگار بکەن. 
 
لە دوێنێوە، لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان لە ئەنجامی سەرما و سۆڵە و بەفربارینەوە، رێگەی هەزار و 16 گوند داخرابوون.