هێمن هەورامی: هەندێك بە ناوی مووچەوە فرمێسكی تیمساحی بۆ پرۆژەیاسای چاكسازی دەڕێژن

11-01-2020
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسای چاکسازی
A+ A-
 
 
رووداو - هەولێر

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەندێك كەس بە ناوی موچە و خانەنشینییەوە فرمێسكی تیمساحی بۆ پرۆژەیاسای چاكسازی دەڕێژن ‌و پرۆژەیاساكە لە بەرژەوەندیی گشتی پەسنددەكرێت.
 
هێمن هەورامی، جگێری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پرۆژەیاسای چاكسازی لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە، بۆیە كار بۆ پەسندكردنی دەكەن .
 
هێمن هەورامی ئاماژە بەوە دەکات، "ئێمە لێناگەڕێین ئیرادەی چاكسازی بوەستێت ‌و كار بۆ پەسندكردنی دەكەین".
 
پرۆژەیاساکە لەلایەن حکومەتەوە ئامادەکراوە و شەش لیژنەی پەرلەمان کاریان لەسەر کردووە.
 
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان باس لەوەش دەكات، "ئەو پرۆژەیاسایە هی تەنیا لایەنێك نییە تاوەكو هەوڵبدەن بە دەنگی زۆرینە تێیبپەڕێنن. بەشێوەیەكی گشتی پەسندكردنی لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە".
 
هەورامی جەختی لەوە كردەوە، ئەو وەك خۆی پێداگری لەسەر ئەوە دەكات تەواوی دانیشتنەكە بەشێوازی راستەوخۆ بۆ خەڵكی پەخشبكرێت ‌و هیچ هۆكارێك نییە دانیشتەنەكەی  پەرلەمان بەشێوازی راستەوخۆ نەبێت.
 
بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە، بڕیارە پرۆژه‌یاسای "چاكسازی له ‌خانه‌نشینیی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر" به‌پێی حوكمی مادده‌كانی "87، 88، 89، 92" له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
 
بڕیارە سبەی یەكشەممە 12-01-2020 لە پەرلەمانی كوردستان خوێنەوەی دووم بۆ پرۆژەیاسای چاكسازی بكرێت.
 
رۆژی 16ی مانگی رابردوو پەرلەمانی کوردستان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینى، مووچه‌، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیکە کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە